»  کوردستان
كاره‌بای كه‌ركوك نازانێت كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه‌
هه‌واڵ

 

به‌هۆی كوژانه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای كه‌ركوك دیاله‌، كاره‌بای نیشتمانی له‌ شاری كه‌ركوك رووی له‌كه‌مبون كردووه‌، وته‌بێژی دابه‌شكردنی كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نێت: نازانین كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه‌.

دانیال هه‌مه‌وه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدابۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوژانه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای كه‌ركوك دیاله‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئه‌وان به‌ فه‌رمی نوسراوی وه‌زاره‌تیان هه‌یه‌ بۆ هۆكاری كوژانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌یان ئه‌وه‌ش به‌هۆی چاكردنه‌وه‌یه‌”.

به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك، كوژانه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆر كردۆته‌ سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و پێدانی به‌ هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 8 كاتژمێر زیاتر كاره‌بای نیشتمانی كه‌میكردووه‌”.

دانیال هه‌مه‌وه‌ندی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ته‌نها ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ی له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 350 مێگاواته‌ ئه‌درێت به‌ هاوڵاتیان”، وتیشی:”پێدانه‌وه‌ی كاره‌با به‌ حه‌ویجه‌ و ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشیش هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با به‌ هاوڵاتیانی ناو شاری كه‌ركوك”.

هاوكات ، راشیگه‌یاند:”ئه‌وان ده‌ڵێن به‌هۆی چاكردنی هێڵه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌و كاره‌بایه‌ ده‌كوژێنینه‌وه‌ و تا ئێستاش واده‌یه‌كیان بۆ چاكردنی هێڵه‌كانیان دانه‌نراوه‌ و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ هه‌یه‌”.

‌ 300 جار بینراوه‌
11/24/2018 12:53:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved