»  کوردستان
شاره‌وانی كه‌ركوك ئاگاداری چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی شاره‌كه‌ نییه‌
هه‌واڵ

 

شاره‌وانی كه‌ركوك ئاگاداری چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی شاری كه‌ركوك نییه‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆیان كاره‌كان ئه‌نجامده‌درێت.

سه‌ردار عه‌لی، به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ كه‌ركوك جێبه‌جێده‌كرێت وه‌كو شاره‌وانی هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ری نییه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ی هه‌یه‌ پێویسته‌ شاره‌وانی پرۆژه‌كانی خۆی دابنێت و تاكو بودجه‌ی  بۆ دابنرێت و بدرێته‌ ته‌نده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ پارێزگاوه‌ بڕیاره‌كان ده‌رده‌چێت و جێبه‌جێده‌كرێن”.

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك، به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی له‌ كه‌ركوك جێبه‌جێده‌كرێن نه‌ ده‌زانین كێ ده‌یكات و نه‌ده‌شزانین چۆن دراوه‌ به‌ ته‌نده‌ر و ئالیه‌تی كاركردنیان چۆنه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”به‌پێی رێكاره‌كان ئه‌و پارانه‌ی ره‌وانه‌ ئه‌كرێت هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك به‌رنامه‌ی خۆی دائه‌نێت و به‌پێی پلانه‌كان پاره‌ی بۆ خه‌رجده‌كرێت به‌ڵام ئێستا پرۆژه‌كان خۆیان جێبه‌جێیده‌كه‌ن و ئێمه‌ ئاگادارنین”، وتیشی:”ئه‌و كارانه‌ی جێبه‌جێیده‌كه‌ن كاری شاره‌وانییه‌، كه‌چی ئێمه‌ ئاگامان لێیی نیه‌ و خۆیان ده‌یكه‌ن”.

‌ 307 جار بینراوه‌
11/24/2018 12:58:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved