»  کوردستان
وته‌كانی سه‌دام له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك هه‌ڵده‌واسرێنه‌وه‌
هه‌واڵ

 

به‌رپرسێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك وته‌كانی سه‌دام حوسێن به‌ تابلۆی ئاگادارییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ هه‌واڵی راگه‌یاند:”  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو  ٢٢/١١/٢٠١٨ له‌ تابلۆی ئاگادارییه‌كانی تالاسیمیا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك ئاگادارییه‌ك هه‌ڵواسراوه‌، كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 6/2/2002و ژماره‌ی نوسراوكه‌ش 125ه‌و تیایدا كرێ و نرخی  گواستنه‌وه‌ی خوێن و كه‌لوپه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌خوێن و ....هتد دیاری كراوه‌”.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ “سه‌ره‌تای نوسراوه‌كه‌ به‌ وته‌یه‌كی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق سه‌دام حسێن ده‌ستپێده‌كات و  نرخه‌كانش هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌و كاته‌وه‌ هه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ نرخه‌كانی ئێستاوه‌ نییه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی “ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی داناوه‌ ناوی عیسا حه‌دیدیه‌ و كۆنه‌ ئه‌فسه‌ری رژێمه‌و و كاتی ڕژێمی به‌عس به‌ نمره‌ی په‌نجا له‌ شه‌شی زانستی له‌سه‌ر حیسابی حكومه‌تی ئه‌وكات له‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا كۆلێژی پزیشكی ته‌واو كردووه‌”.

هه‌واڵ په‌یوه‌ندی كرد به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌.

‌ 437 جار بینراوه‌
11/24/2018 1:03:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved