»  کوردستان
حیزبه‌ توركمانیه‌كان داوای به‌شداریكردنه‌وه‌ی كورد له‌ ئیداره‌ی خورماتوو ده‌كه‌ن
هه‌واڵ

 

حیزبه‌ توركمانیه‌كانی خورماتوو داوای به‌شداریكردنه‌وه‌ی كورد به‌ پێدانی سێ پۆست له‌ ئیداره‌دانی قه‌زاكه‌ ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت كوردیش رازییه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ قه‌زای خورماتوو، بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”حزبه‌ توركمانیه‌كانی خورماتوو پێشنیازێكیان بۆ حزبه‌ كوردییه‌كانی شاره‌كه‌ له‌ رێگای قایمقامه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌شدار بنه‌وه‌ له‌ ئیداره‌دانی شاره‌كه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی ناوخۆیان رازیبوونه‌ به‌و پێشنیازه‌ی حزبه‌ توركمانییه‌كان كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌ و پۆلیسیان پێبدرێت”.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌ی هه‌واڵ، له‌ خورماتوو، دكتۆر حه‌سه‌ن زه‌ینه‌لعابدین قایمقامی ئێستای خورماتوو كه‌ په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندبووه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و لایه‌نه‌كانیش سه‌ردانی ناوبراویان كردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی رازیبوونه‌ به‌پێدانی ئه‌و سێ پۆسته‌ به‌لایه‌نی كوردی له‌ شاره‌كه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ پێش رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، پۆستی قایمقامی شاره‌كه‌و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ش له‌لای كوردبووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا هیچ پۆستێكی ئه‌منی و ئیداری گرنگ له‌لای كورد نه‌ماوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌، راشیگه‌یاند:”ئاڵوگۆڕكردنی په‌یامه‌كانی كورد و توركمان به‌ نێوه‌ندگیری قایمقامی ئێستای شاره‌كه‌یه‌ هه‌ردوولایان له‌ رێگای ئه‌وه‌وه‌ په‌یامه‌كانیان به‌ یه‌كتر گه‌یاندووه‌و ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و چه‌ند پۆسته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ به‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كوردیش رازی بووه‌”.

‌ 336 جار بینراوه‌
11/24/2018 1:08:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved