»  پەڕەموچ
چۆراوگه‌ی پرسیارێك
جومعه‌ ره‌جه‌ب

  

چۆراوگه‌ی پرسیارێك

تارمایی ته‌مه‌ن به‌ شینی من ده‌به‌ستێته‌وه‌

له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا

ئومێدی قاچاخ و روانینی چه‌كگرتنه‌

گڵكۆی سووتاوی رێبوارێكی یاخی

له‌ مێژووی خۆی هه‌ڵاتووه‌

هیچ نوێییكی پێ نییه‌

له‌ لاپه‌ره‌كانی ته‌مه‌ندا رۆژه‌كانی

یه‌ك به‌یه‌ك بۆ ده‌نێژم

هورارێكی تۆقێنه‌ر له‌ دوو هێڵی ئاڵۆزدا

وێنه‌ی برسێتی له‌ ئاسۆی ته‌نراو

تێك ده‌سووتێن

مه‌رگگێك شه‌پۆل دروست ده‌كات

لووتكه‌ی له‌ززه‌ت له‌ نێو یه‌ك رۆحدا

وه‌ڵامی خۆی له‌ ئاته‌شگایه‌ك

دوا سووره‌تی ده‌خوێنێته‌وه‌

پرسیارێكی داڕشتووش

ده‌ق به‌ره‌و خه‌وڵوه‌تگه‌ ده‌گرێت،

له‌ خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌كی دووره‌وه‌ هاتووم

ته‌مه‌ن له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌

ته‌رمی دوێنی به‌دیواری گه‌له‌رییه‌ك

به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌،

من و تۆ

كۆتا یادگاری ختووگه‌ی مه‌رگ

كه‌ هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌

ئابرووی ئاره‌زوو كه‌ ده‌ست به‌نێو ده‌ستی ده‌نا

موچركی سه‌رسامی له‌ ئاسۆگه‌یه‌كدا

گوناهێ له‌ هه‌وه‌سی تۆ ناگا،

چۆنه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووی

زه‌مه‌نی دارشتی ئه‌و ئیمانه‌یه‌

سه‌رجه‌م یاساكانی

له‌بارو بارگه‌كان خستووه‌؟!

تاوانه‌كانی رۆژی حه‌شر

له‌ پێڵوه‌كانی ویژدان خاڵی خاڵییه‌،

سه‌فه‌رو جێگۆڕكێ‌ به‌سه‌ر زه‌مه‌ندا

سه‌ربورده‌كه‌ی زۆر كورتی هێنا،

گوناهی پیته‌كانی تێر نه‌بوون له‌ بینین

به‌چه‌ند ماچێ

مالاوایی له‌ وشكبوونه‌وه‌ی مه‌رگدا

چه‌نده‌ها جار.. سه‌یری دونیای پێده‌كا

نهێنی زه‌مه‌ن له‌ بێده‌نگییه‌كی كپتر له‌ بێده‌نگی

سنووری كۆتایی نازانێ،

به‌دیار ژیله‌مۆی رۆحه‌وه‌

ژانی له‌دایكبوون..

مێژووی ئومێدی شاره‌،

من ده‌بینیته‌وه‌و ئه‌و له‌كوێیه‌

شار له‌ راسته‌وه‌ بۆ چه‌پ

گۆڕستانێكی گه‌وره‌یه‌

له‌پێناو چییدا بمرم؟!

بینینی مه‌رگیش له‌ سێبه‌ری خودا

كۆڕه‌وێكه‌ له‌سه‌ر ده‌ست نوستووه‌

نزاكانی له‌ هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێكدا

نوێژو ته‌قوا له‌ هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌دا

له‌ناو هه‌مانه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ ئامێز

شوێن هه‌نگاوێكی نییه‌

خه‌ون و روانینه‌كانی جوداخوازی

تا چاو بڕده‌كا

ئاسۆدا له‌سه‌ر خۆڵا راكشاون،

مناره‌یه‌كی پێاوپێ له‌ مه‌رگی ئێمه‌

به‌ غرووری قه‌ده‌ره‌وه‌

هێنده‌ سه‌یری ئاسمانی كردبوو

ئیمانی جه‌سته‌ی شتگه‌لی دزراو

به‌ئاراسته‌ی دڵی ئه‌و ده‌خولێته‌وه‌

مه‌وداكانی ساده‌یی له‌ ناخمانا

چونكه‌ لاڵبووه‌.. بۆ لای تۆ دێت،

به‌كێ بڵێم.. دڵنه‌وایی مه‌رگ ده‌كه‌ین

تابلۆكانی چیرۆكه‌ ساخته‌كانی زه‌مه‌ن

پشتی تێكردووی به‌سه‌رچوون..

بۆ وتن بۆ كۆتاییه‌

چۆنه‌ تێناگه‌یت؟!

ئه‌گه‌ر جه‌لادیش بیت رۆحی شێواوت رێكده‌خا

له‌ سنووری زه‌وی ویژدانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌تا

رۆشنایی میحرابی مه‌رگه‌سات و

هێمای په‌ڵه‌ هه‌ورێكی سه‌ختی مۆن

له‌ناو فرمێسكا بۆ دونیای پێ ده‌ڕوانم

بۆ كه‌س نادوێین

بێ زینده‌گی ناتوانێت رێگری پرسیار له‌خۆی بكات

ماندوویی مردنی ئێمه‌ی راگه‌یاند

له‌و زه‌مه‌نه‌ی كه‌ هێشتا له‌دایك نه‌بووه‌،

له‌ پیته‌كانی خه‌ونێكیدا ده‌قده‌گرێت

غرووری له‌ كۆتایی رۆژی یه‌كه‌مدا

ئێواره‌ ئه‌فسوونی كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌،

به‌چی ده‌چێ؟!

له‌ ئه‌تله‌سی خوێندا

ناحاڵیبوونی خۆی بۆ باسده‌كات

ئه‌لبۆمی وێنه‌ی ره‌شی

چاوی له‌ خۆزگه‌خوازی نه‌ده‌ترووكاند..

هاوارێكی تۆقێنه‌ر كه‌ هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌

حیكایه‌ته‌ پڕ له‌ فرمێسكه‌كانی ته‌ماشای ئه‌مشاره‌.

به‌خێرایی ده‌سرێته‌وه‌!!

‌ 95 جار بینراوه‌
12/1/2018 12:05:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved