»  شۆک
چاره‌سه‌رێكی جادوویی خانه‌كان گه‌نج ده‌كاته‌وه‌
ئا/ هه‌واڵ

تیمێك له‌ زانایانی زانكۆی ئێكسته‌رو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی پزیشكی برایتۆن توانیان له‌ رێگه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه‌ خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له‌ رێگه‌ی پرسه‌ی دووله‌تكردنی خانه‌كانه‌وه‌ فۆرمات بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ گه‌نجییان بدرێتن ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش به‌ ته‌نها به‌سه‌ر خانه‌كانی پێسته‌دا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ له‌ رواڵه‌ت و ئه‌ركدا هاوشێوه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجی كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌.

ئیڤانا لاتوور پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار له‌ تیمه‌كه‌ وتی:” كه‌ نوێبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ خه‌كانم بینی سه‌رسامبووم و هه‌ربۆیه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌م چه‌ندین جارو به‌سه‌ر چه‌ندین نمونه‌ی تر دووباره‌ كرده‌وه‌، له‌ هه‌ر هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا خانه‌كان خۆیان نوێ ده‌كرده‌وه‌، بۆیه‌ زۆر به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ كار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گه‌وره‌تر ده‌ده‌م”.

زانایان ده‌لێن ئه‌مه‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ دواخستنی ته‌مه‌نی پیری و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی پێست كه‌ ئاكاره‌كانی به‌ روخساری مرۆڤه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ساڵاچووه‌كان زووتر دووچاری نه‌خۆشیه‌كانی ده‌مارو دڵ و خوێن دێن و به‌م پرۆسه‌یه‌ ئازاره‌كانیان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

پرۆفیسۆر د. لۆرانا هاریز ده‌ڵێت: كاتێك ئه‌و خانه‌ سستانه‌ له‌ رێگه‌ی فۆرماتكردنی ئه‌ركه‌كانیانه‌وه‌ چالاكتر ده‌بنه‌وه‌ ره‌نگ و رووی مرۆڤه‌كان گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون”.

تا ئێستا ه‌م كاره‌ به‌ ته‌نها له‌سه‌ر پێسته‌ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌سه‌ر هه‌موو به‌ش و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شدا كاری له‌سه‌ر بكرێت و به‌وه‌ش ده‌رگا به‌ رووی پیریدا ئه‌گه‌ر دانه‌خرێت دره‌نگتر ده‌كرێته‌وه‌.


‌ 115 جار بینراوه‌
12/1/2018 12:42:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved