»  هەمەڕەنگ
رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوك دیدارێك بۆ شاعیرانی شاره‌كه‌ رێكده‌خات
ئا/ هه‌واڵ

 

به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری شیعر دۆست، له‌ كه‌ركوك دیدارێكی شیعری بۆ ژماره‌یه‌ك شاعیری شاركه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوكی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، ئێواره‌ی رۆژی 26/11/2018، دیدارێكی شیعری به‌ناونیشانی (دیداری نه‌وه‌كان) بۆ 10 شاعیری شاره‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی رۆشنبیرییو هونه‌ریی دیالۆك رێكخست .

سه‌ره‌تای دیداره‌ شیعرییه‌كه‌، سیروان بێلانه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركوك، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا باسی له‌وه‌كرد كه‌ دیداره‌كه‌ نه‌وه‌كان له‌ یه‌كتر نزیكده‌كاته‌وه‌ وه‌كو شاعیرانی دوو سه‌رده‌می جیاوازو هه‌موو له‌ ژێر چه‌ترێكدا به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ یه‌كترناسین نزیكده‌كاته‌وه‌.

له‌و دیداره‌ شیعرییه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران (بورهان ئه‌حمه‌د، ژووان كه‌ریم، رۆژار ئه‌حمه‌د، ئاوێزان نوری، سه‌راب، رووبار زه‌نگه‌نه‌،  ئارام په‌شێو،  ستار ئه‌حمه‌د، عه‌بدولڕه‌حیم سه‌ره‌ڕۆ، محه‌مه‌د لوقمان حه‌ساری) ئاماده‌بووانیان شیعر باران كرد.

جێگه‌ی باسه‌ هونه‌رمه‌ند سامان عه‌زیزیش چریكه‌ی سه‌نتوره‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌ وشه‌ی پڕسۆزی شاعیره‌كان كردو كه‌شێكی جوانی به‌خشی به‌ دیداره‌ شیعرییه‌كه‌.

له‌ كۆتاییدا خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه‌ شاعیره‌ به‌شداربووه‌كانی دیداره‌كه‌.

‌ 99 جار بینراوه‌
12/1/2018 12:46:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved