»  چز
چز .. پارتی.. پارێزگاری سلێمانی .. یه‌كێتی .. وه‌زاره‌تی دارایی... ته‌ڤگه‌ر
ئا/ هه‌واڵ

* به‌ وته‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ لافوگه‌زافی كوردایه‌تییان لێده‌داو ده‌یانوت: بایكۆتی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌بوو.. ئێستا له‌ هه‌مان ریتم ده‌ڵێن: چوونه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی بۆ به‌غدا به‌راستی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌یه‌.. به‌راستی به‌س ئێوه‌ سه‌رتان له‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ ده‌ره‌چێ!  

* ئه‌گه‌ر له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ر نیوه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك بكوژرایه‌، ئه‌و ماچوموچه‌ی ئێستای به‌غدا هه‌ر ده‌كرا.. ئیتر بۆ خه‌ڵكی ده‌گه‌وجێنن!! 

*  پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت من نه‌وتووه‌ 11 هه‌زار پرۆژه‌م هه‌یه‌، وتومه‌ 11 هه‌زار ئیشم كردووه‌... وتم خوله‌ی چه‌خماخساز نه‌ك چه‌خماخه‌!! 

* یه‌كێتی خاوه‌نی شه‌ش كورسییه‌ له‌ كه‌ركوك كه‌چی 3 نوسه‌ری نییه‌ بۆ ده‌سته‌ی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد!

* وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم فێربووه‌، مانگێگ به‌ر له‌ وه‌رگرتنی مووچه‌ خشته‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.. بۆ ئه‌وه‌یه‌تی بڵێ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌فتانه‌ خشته‌ی مووچه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.. هه‌ر فه‌رامۆشییه‌!!

* ئه‌گه‌ر چی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی بیست بنكه‌و باره‌گایان هه‌یه‌، به‌ڵام دژی داخستنی باره‌گاكانیان ته‌نها په‌نجا كه‌س خۆپیشاندانیان كرد.. به‌ مل وتیاری بێ ده‌ كه‌س له‌و په‌نجا خۆپیشانده‌ره‌ش یه‌كێتی بوونه‌!!

‌ 181 جار بینراوه‌
12/1/2018 12:57:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved