ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا : وه‌رزشی كه‌ركوك به به‌شێكی گرنگی وه‌رزشی كوردستان ده‌زانین
یانه‌ی شێروانه شان به شانی یانه‌كانی
كۆیه‌و سه‌ید سادق یه‌كه‌مین یانه‌بوون له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه هه‌ڵوێستی خۆیان
به ئاشكرا به ئه‌نجامدانی یارییه‌كانیان له خولی كوردستان له شاری كه‌ركوك ده‌ربڕی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستیان به
به‌رامبه‌ر به كه‌ركوك و وه‌رزشی كه‌ركوك، ته‌لعه‌ت سه‌عدوڵڵا ، ئه‌مینداری دارایی
یانه‌ی شێروانه بۆ هه‌واڵ وتی “ ئێمه وه‌كو گه‌رمیان به گشتی و یانه‌ی شێروانه
به تایبه‌تی كه‌ركوك به به شێكی گرنگی گه‌رمیان به تایبه‌ت و كوردستان به گشتی
ده‌زانین “.
هه‌روه‌ها وتی:”به‌رپرسانی وه‌رزشی كه‌ركوك له یه‌كێتی
و یانه وه‌رزشیه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه له پاراستن و به‌رده‌وامی وه‌رزشی
كه‌ركوك كه مایه‌ی ده‌ستخۆشی كردنن “.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: “ وه‌كو یانه‌ی
شێروانه وه‌رزشی كه‌ركوك به به‌شێكی گرنگ و پێشكه‌وتوو له وه‌رزشی كوردستان ده‌زانین،
بۆیه پێمان باش بوو كه‌ركوك دانهبریَِت له رۆڵی وه‌رزشی خۆی له سه‌ر ئاستی
كوردستان “.
ئه‌مینداری دارایی یانه‌ی شێروانه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه سه‌رۆكی یانه‌كه
به ئاشكرا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانمان له شاری كه‌ركوك كردۆته‌وه‌و
به‌كردار یه‌كه‌مین یانه بووین یاری دۆستانه‌مان له كه‌ركوك ئه‌نجامدا پاش
رووداوه‌كانی ئهكتۆبهری 2017.
|