»  وەرزش
خولی پله‌ یه‌كی كه‌ركوك و دوو ئاژاوه‌ له‌ یه‌كه‌م جه‌وله‌دا
حسێن عه‌لی

 

خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستپێكردو به‌ شداری یانه‌ی دووز وه‌كو میوان و له‌ یه‌كه‌م جه‌وله‌ی ركابه‌رییه‌كانیدا دوو رووداوی ناخۆش و دوور له‌ گیانی وه‌رزشی روویاندا كه‌ ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه‌ بۆ ڕه‌وتی تۆپی پێی كه‌ركوك، له‌ یاری یه‌كه‌مدا كه‌ له‌ نێوان یانه‌ی دووزو یانه‌ی حه‌ویجه‌ به‌ڕێوه‌چوو، رووداوێكی دوور له‌ گیانی وه‌رزشی روویدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی یانه‌ی دووز بردبوویه‌وه‌ كه‌ به‌ پێی وته‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی حه‌ویجه‌ بێت ئاژاوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی دووزه‌وه‌ بوو، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی یانه‌كه‌ بوو له‌ كۆنگره‌ی هونه‌ری خوله‌كه‌ بوو، ئه‌گینا نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره‌ بكرایه‌، له‌ یاری دووه‌مدا له‌ یاری گازی باكوورو موسه‌ڵا به‌ هه‌مانشێوه‌ ده‌مه‌قاڵی دروست بۆوه‌.

بێگومان هه‌ر كارو چالاكییه‌كی وه‌رزشی ده‌كرێت، مایه‌ی ده‌ستخۆشیه‌و بنه‌مایه‌كه‌ بۆ راگرتنی زویندوویه‌تی وه‌رزشی كه‌ركوك، به‌ڵام دور له‌ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوزراوو به‌رێزگرتن له‌ گیانی وه‌رزشی، هه‌ر ركابه‌رییه‌كی وه‌رزشی دۆڕاندن و بردنه‌وه‌ی تێدایه‌و هه‌موو تیپێك هه‌وڵده‌دات براوه‌ بێت، ئه‌مه‌ش به‌ رێكاره‌ یاساییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها وه‌كو چۆن بردنه‌وه‌مان پێخۆشه‌ ده‌بێت ئه‌نجامی شكستیش قبوڵ بكه‌ین، وه‌رزش له‌ كه‌ركوك ئامرازێكه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كانی، با نه‌یكه‌ینه‌ ئامرازێك بۆ لێكترازان، كاری رۆژنامه‌گاری وا پێوستمان ده‌كات وه‌كو چۆن باسی باش ده‌كه‌ین به‌ هه‌مانشێوه‌ ده‌بێت باس رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان بكه‌ین و هه‌وڵی رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی بگرین .

‌ 229 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:04:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved