»  راپۆرت
رۆڵی په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌
ئا/ یانه‌ی هه‌واڵ

 

رۆڵی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكاهاته‌كانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌ چییه‌؟ ئایا ده‌توانن كاری هاوبه‌ش بكه‌ن كه‌ دواتر بچێته‌ خزمه‌تی شاره‌كه‌، پێویسته‌ رۆڵیان چی بێت له‌وسه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ژیانه‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌وه‌.

ئه‌م پرسیارانه‌ رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ)، له‌ رێگای (یانه‌ی هه‌واڵ) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی واتس ئاپ ئاراسته‌ی به‌شداربووانی كردو وه‌ڵامی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو.

په‌رله‌مانتاران ئینتیمایان بۆ حزب زیاتره‌ وه‌ك له‌ په‌رله‌مان

ئاسۆ مه‌لا ده‌ڵیت “ په‌رله‌مانتار ناتوانێت رۆڵی دروست و پێویستی خۆی ببینێت، چونكه‌ په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌نده‌ی ئینتیمایان بۆ حیزب و سه‌ركرده‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانیان هه‌یه‌ نیو ئه‌وه‌نده‌ ئینتیمایان بۆ په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆیان نییه‌، بۆیه‌ ناتوانن وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا بڕواننه‌ په‌رله‌مان و زیاتر حیزب و سه‌ركرده‌كانیان به‌ ئه‌ندازیارو نه‌خشه‌كێشی وڵات ده‌زانن”.

ئاسۆ مه‌لا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات:” تاكه‌ خاڵ كه‌ بتوانن به‌ هاوبه‌ش ناوی بنێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌ركوكین و ئه‌گه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ كون بێت هه‌موو ده‌خنكێین”.

وتیشی:” ناتوانرێت رۆڵێكی ئه‌وتۆ بگێڕن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكنه‌كه‌ون( به‌ر له‌ حیزبایه‌تی هه‌موو كه‌ركوكین)، ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌وه‌ به‌ حزبه‌كانیان بڵێن.

حیزبه‌كان له‌كه‌ركوك رێكبكه‌ون و پرۆژه‌یه‌كی باشیان بۆ شاره‌كه‌ هه‌بێت

ستار جبار ده‌ڵێت “هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و حیزبێك بێت، سیاسه‌ت و ئه‌جێندای حیزبه‌كه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كات، واته‌ حیزبه‌كان له‌كه‌ركوك ڕێكبكه‌ون و پرۆژه‌یه‌كی باشیان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیش له‌به‌غدا ئه‌توانن پێكه‌وه‌ له‌خزمه‌تی كه‌ركوك ئیش بكه‌ن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شده‌كات:” هه‌ندێك له‌و بڕیارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌كه‌ركوكه‌وه‌، به‌شێكی یاسایین و به‌شێكی سیاسی، ئه‌ركی په‌رله‌مانتار هه‌وڵدانه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوكه‌، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار پێویسته‌ له‌كاتی كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان ئه‌ماده‌گی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌م وه‌زعه‌ی ئێستای كه‌ركوك”.

پێویسته‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان په‌یوندی باشیان په‌رله‌مانتاره‌كانی تر هه‌بێت

عه‌بدوڵا ؟؟؟ یش ده‌ڵێت “زه‌رووره‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان په‌یوندی باشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی تر، پێوسته‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێمه‌ رۆڵی زیاتریان هه‌بێت بۆ وروژاندنی كێشه‌كانی كورد كه‌ به‌ داخه‌وه‌ راكان ئه‌و هه‌موو ته‌جاوزاته‌ی بۆسه‌ر كورد ده‌یكات نه‌یانتوانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستن له‌ دژی راكان”.

په‌رله‌مانتاران نوسینگه‌ له‌ قه‌زاو ناحییه‌كان بكه‌نه‌وه‌

ئیدریس حاجی عه‌لی-یش “پێشنیار ده‌كه‌م په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ كه‌ركوك نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ هه‌ندێ شار بكه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت قه‌زای داقوق وقه‌زای دوبز، چونكه‌ ئێستا له‌و سنورانه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یان كێشه‌ رووبه‌ڕووی كوردان ئه‌بێته‌وه‌، نازانن په‌نا بۆ كۆی به‌رن، ئه‌گه‌ر نوسینگه‌یه‌كی فه‌رمی بكه‌نه‌وه‌ كه‌سێكی شیاو بكه‌ن به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌ به‌ رای من ئه‌توانێ هه‌ندێ كێشه‌و گرفتی ڕۆژانه‌ كه‌ توشی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئه‌بێت چاره‌سه‌ر بكات”.

هه‌شت ساڵه‌ چی كراوه‌؟

سمكۆ شوانی وتی “ حه‌ز ده‌كه‌م بزانم له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوی ڕۆڵی په‌رله‌مانتاره‌كانمان و به‌تایبه‌تی چوار ساڵی كۆتایی چ پرۆژه‌یه‌كی به‌رگری له‌ مافی كورد به‌تایبه‌تی له‌ كركوك تقدیم كراوه‌ و یان كراوه‌ته‌ بڕیار و یاسا ؟ جگه‌ له‌ به‌رگری گفتوگۆیانه‌ (حواری) شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عرب به‌هه‌ردوو مه‌زه‌به‌كه‌وه‌ بۆ به‌رگری له‌ مافه‌كانی كورد (كه‌ ڕۆڵی شوان داودی و حه‌مه‌سوور دوشیوانی” به‌رزه‌ له‌و مجاله‌ به‌تایبه‌تی له‌ شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه‌)و قسه‌كردن له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ی موچه‌ی (پ م) و نێوانگیری (وساته‌) بۆ لێكگه‌یشتنی ئێره‌و ئه‌وێ و نێوانگیری بۆ ڕێگری كردن له‌ به‌زاندنه‌كان (تعدی) بۆسه‌ر كورد . مه‌بستم به‌كه‌م سه‌یر كردن نیه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ڕۆڵه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ش بزانین، له‌( ۲۰۰۵ )ه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌مانتوانی قه‌رارێكی مجلس قیاده‌ تایبه‌ت به‌ زه‌ویه‌ كشوكاڵیه‌كان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌ ! ماڵی ئاوا كاك خالد شوانی له‌ ۲۰۱۱ ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌شف كرد و له‌و ماویه‌ش هیچیان بۆ نه‌كرا ! كه‌ له‌سه‌رده‌می ڕه‌وانشاد (مام) به‌ ئاسانی ده‌كرا ئه‌و بڕیاره‌ی ( مجلس القیاده‌ إباده‌ الاكراد) هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ . ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ چ هه‌نگاوێ نرا و ده‌رگای كام وڵات و ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییمان گرت بۆ نێوانگیری و حه‌لی ئه‌و كێشه‌یه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌ی ئێمه‌ وه‌ك كوردایه‌تی و واجبی خۆمان، له‌ خه‌می بودجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و چی و چی ئه‌وان بوین ! ئه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌رێم هه‌مان خه‌م و واجبیان هه‌بووه‌ بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان !؟

كاركردن به‌ یه‌ك تیم

مه‌نسور حاجی عه‌لی-یش كاركردن به‌ یه‌ ك تیم دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری حزبی له‌سه‌ریان هه‌ڵ بگیرێت،، خاڵی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كار بكه‌ن بۆ به‌ هه‌رێم كردنی كه‌ركوك، بڕوا ناكه‌م هیچ رۆڵێكیان هه‌بێت له‌ باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، چونكه‌ ئیشی په‌رله‌مانتار ته‌شریعاتی یاساو بڕیاره‌".

‌ 57 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:17:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved