»  عێراق
(20) هه‌زار دۆلار بۆ زیانلێكه‌وتوانی جه‌نگی دژ به‌داعش ته‌رخانده‌كرێت
ئا/ هه‌واڵ

 

مسته‌فا هیتی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی سنووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی جه‌نگی دژ به‌ داعش رایگه‌یاند:” هه‌ر ماڵێك كه‌ به‌هۆی ئازادكردنی شاره‌كانه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی پاكتاوكردنیان له‌ داعش زیانی لێكه‌وتووه‌ بڕی بیست هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌”، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌رببڕێت.

ناوبراو به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه‌:” سنووقه‌كه‌ كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕی دژ به‌داعشه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌”. به‌تایبه‌ت دیوی راستی رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ تا نازحه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌پێی ئاماره‌كانیش كۆی ئه‌و خانووانه‌ی له‌ پارێزگا زیانلێكوتووه‌كان ده‌گاته‌ (150) هه‌زار خانووی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییان.

ناوبراو وتیشی:” ئێستا كار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌كرێت دوای دانه‌وه‌یان به‌ هاوڵاتییان كه‌ ده‌بێت بیست و پێنج ساڵ بخایه‌نێت و بڕی (5.1%) بخرێته‌ سه‌ری.

سه‌رۆكی سنووقه‌كه‌ وتیشی:” ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دوو ملیا دۆلاری تێچووه‌كه‌یه‌تی و هه‌ر كه‌س زیانه‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی (40 – 50) بێت 10 هه‌زاردۆلار وه‌رده‌گرێت و زه‌ره‌ری سه‌رو (75%) بیست هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درێت و به‌شێوه‌ی قیستی سووك به‌ مانگانه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌”.

‌ 213 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:29:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved