»  عێراق
ساڵی داهاتوو رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دیاریده‌كرێت
ئا/ هه‌واڵ

 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ ساڵی 2019 دیاریده‌كات و عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ده‌ڵێت:” وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕیاریدا بڕی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ دیاری بكات كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كان رێكیده‌خات و ساڵی 2019 له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی به‌سراو رۆمێله‌و كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌نارده‌یان ده‌كات”.

به‌ێی ماڵپه‌ڕی “SNG” بنه‌ماكانی چۆنیه‌تی بازاڕیكردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ ستانداردی جیهانی داڕێژراون و كۆمپانیای سۆمۆ به‌پێی گرنگی بازاڕو هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی نرخه‌كان كار له‌سه‌ر فرۆشتنی ده‌كات. ناوبراو روونیشیكرده‌وه‌” تامر عه‌باس جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ بازرگانی نه‌وت داوای سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانی بگونجێت و پارێزگاری له‌ هاوسه‌نگی ئابووری وڵاته‌كه‌مان بكات”.

به‌پێی هه‌مان به‌یاننامه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی دیاریكردووه‌، كه‌ ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ساڵی 2019 بۆ بازاڕی ئه‌وروپی (20%) و بۆ بازاڕی ئاسیایی (67%) و بۆ ئه‌مریكاش (13%)ـی تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وت ته‌رخانبكرێت.

‌ 181 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:30:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved