داعشه‌كان به‌مردوویش هه‌ڕه‌شه له موسڵ ده‌كه‌ن
ئا/ هه‌واڵ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
نه‌ینه‌وا هۆشداریدا له مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ی موسڵی كۆن كه ئه‌ویش
لاشه‌ی داعشه كوژراوهكانه له ژێر داروبه‌ردی خانووه رووخاوه‌كان.
خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند:” هێشتا هه‌زاران لاشهداعشهكان له ژێر داروپه‌ردووی
خانووه رووخاوه‌كانی ناوچه‌ی موسڵی كۆن ماونه‌ته‌وه كه له كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی
شاره‌كه كوژراون”.
حه‌دیدی وتیشی:” هه‌زاران تۆن
له خۆڵ و خاشاكی خانووه رووخاوه‌كان لاشه‌ی داعشه كوژراوه‌كانیان داپۆشیوه كه
له كاتی جه‌نگه‌كه‌دا بۆردومان كراون”.
ئاشكراشیكرد:” هه‌زاران ته‌رمی
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه رفێنرابوون و دواتر
گولله‌باران كرابوون ئێستا له چاڵی خه‌سفه له گوندی غهربهی خوارووی موسڵ
ماونه‌ته‌وه”.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌رباری كۆتاییهاتنی
شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، تائێستاش لاشه‌ی داعشه كوژراوه‌كان
له‌ژێر خانووه رووخاوه‌كانی شاره‌كه به‌ده‌رده‌كه‌ون، چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیش
كه له زاری دانیشتوانی شاره‌كه‌وه ئاشكرایانكردووه:”گله‌یی ئه‌وه‌یان له
حكومه‌ت هه‌بووه كه هێشتا لاشه‌یه‌كی زۆری داعشه كوژراوه‌كان له ژێر داروپه‌ردووی
خانووه رووخاوه‌كان ماون و بۆنه‌كانیان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی”.
|