»  کوردستان
داوا ده‌كرێت كامێرا جێگیره‌كانی هاتوچۆ نه‌خرێنه‌كار
ئا/ هه‌واڵ

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داوا ده‌كات هه‌تا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لانه‌برێت كاركردن به‌ كامێرا جێگیره‌كان ڕابگێردرێن.

ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ر لیستی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای كردووه‌ تاكوو هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سیستمی پاشه‌كه‌وت و جێگیر بوونی دۆخی دارایی، كاركردن به‌ كامێرا جێگره‌كانی هاتووچۆ رابگێردرێت، چونكه‌ له‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌دا دڵه‌ڕاوكێی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ بارگرانییه‌كی دارایی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی هاوڵاتیانه‌ ئه‌ركی خۆیه‌تی كه‌ ئه‌و باره‌ گرانه‌ ڕابگرێت.

له‌نامه‌كه‌ی زه‌كیدا هاتووه‌، زیادكردنی ژماره‌ی كامێراكان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه‌ و كام كۆمپانیا جێبه‌جێی ده‌كات.

‌ 178 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:38:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved