»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
ئا/ هه‌واڵ

 

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

*رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22/11،  بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی فه‌وجی دوو، كه‌سێك به‌ناوی سه‌میره‌ عه‌لی سوڵتان، له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی ده‌ستگیرده‌كه‌ن به‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی و كوڕه‌كانی سه‌ر به‌ تیرۆرستانی داعش بوونه‌ له‌ حه‌ویجه‌و هاوكات كۆمه‌ڵه‌ كارتێكی تاوانبار عوسمان عه‌لی سوڵتان برای ژنه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ناو ماڵیان دۆزراوه‌ته‌وه‌.

*رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 24/11، بنكه‌ی پۆلیسی (المقداد) ئتگادار كرایه‌وه‌ له‌ دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا مۆدیل 2011 له‌ نزیك مزگه‌وتی ته‌حسین سۆرانی له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن خوارووی كه‌ركوك.

هاوكات هه‌مان رۆژ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو دوو نارنجۆك ده‌هاونه‌ ماڵی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی به‌رزان عبدالعزیز جبار 1983 له‌ گه‌ڕه‌كی الحریه‌ نزیك كۆگای خوێ.

* هه‌مان رۆژ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك كه‌سێك به‌ناوی عیماد زهێر محمد له‌ قه‌زای پردێ‌ به‌ پێی ماده‌ی 4 ی تیرۆر ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

*هه‌روه‌ها  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند:”هه‌واڵی بوونی كه‌سێك به‌ناوی عه‌بدولره‌زاق ئیدریس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ رفێندراوه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌رزی ماده‌ هۆشبه‌ری لێدراوه‌و فرێدراوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامی كۆرنیش و  لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. 

* رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 25/11،  ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا له‌به‌رده‌م ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ناوی رازی حماد خلفه‌ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی تحسین له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن دزرا.

*هه‌مان رۆژ له‌ رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌ركوكه‌وه‌ مامۆستایه‌ك به‌ناوی ده‌لی محمد خلیل گڵش و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی صباح ده‌لی محمد خلیل  له‌ قوتابخانه‌ی ره‌حیقی سه‌ره‌تایی ده‌ستگیركراون له‌كه‌ركوك، ناوبراو پێشتر دانشتوی قه‌زای زاب بووه‌و به‌ ماده‌ی 4ـی تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌.

* پۆلیسی شاره‌وانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند:”دوو كه‌س به‌ سواری دوو ماتۆرسكیله‌وه‌ نارنجۆك ده‌هاونه‌ ماڵی هاوڵاتی ئومێد نوره‌دین حه‌سه‌ن كه‌ به‌رێوه‌به‌ری پرۆسه‌كانه‌ له‌ كۆمپانیای وادی الژئابی ئه‌منی و به‌ ته‌نها زیانی مادی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

* به‌رێوبه‌رایه‌تی تاوانه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند:”ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی خه‌زرا له‌ لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه‌ دزرا.  

* به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند” سێ كه‌سی نه‌ناسراو كه‌ یه‌كێیان ده‌مانچه‌ی پێبووه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیایه‌ هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتی (كۆسار سلام محمد عزیز) و سه‌ره‌تا زۆری لێده‌ده‌ن و دواتر (15000) دۆلاری ئه‌مریكی لێ ده‌دزن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.

*رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 27/11، نه‌قیب سامان ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی رایگه‌یاند:” له‌ خان خورما ته‌واوی بازاڕر قه‌یسه‌ری ئاگری تێبه‌ربووه‌ 360  دوكان گڕیان گرتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی دوكانه‌كان كۆگای پۆشاك و دجوكانی زێڕینگه‌رن.

* به‌شی نه‌هێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ له‌ گه‌ڕه‌كی  ره‌حیماوه‌ نزیك ماسی دڵشاد ده‌رفێنن. هه‌ر هه‌مان رۆژ هه‌مان ئۆتۆمبیل له‌ رێگه‌ی ده‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه‌. دزه‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

 * رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 28/11، خاوه‌نی دوكانه‌كانی قه‌یه‌سه‌ری گردبونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه‌یان به‌ مه‌به‌ستی قه‌ربوكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.

*هاوكات هه‌مان رۆژ ، بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای داقوق، رایگه‌یاند:”ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئه‌له‌نترا له‌ قه‌زای داقوق، كه‌ ساڵانه‌كه‌ی به‌ناوی زانا  عه‌زه‌ده‌ین له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌ و ده‌رفێندرێت و له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ گه‌ران و به‌دوایدا به‌رده‌وامه‌.

‌ 188 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:40:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved