»  کوردستان
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كه‌ركوك نه‌شته‌گه‌رییه‌كی قورس بۆ بڕینه‌وه‌ی گرێیه‌ك ئه‌نجامده‌درێت
ئا/ هه‌واڵ

 

نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی قورس بۆ بڕینه‌وه‌ی گرێیه‌ك بۆ ژنێكی نه‌خۆش ئه‌نجامده‌دات.

دكتۆر گه‌یلان قادر عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ڕی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه‌ركوك له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”تیمێكی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نه‌شته‌گه‌ریه‌كی سه‌ختی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ژنه‌ نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن (40) ساڵه‌ به‌مه‌به‌ستی لابردنی وه‌ره‌مێك له‌ په‌راسووی چواره‌می سینگی”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”تیمه‌ پزیشكیه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ به‌ چاودێری دكتۆر محمد صلاح الدین بووه‌ كه‌ پسپۆره‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سینگ و ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌ هاوكاری چه‌ند دكتۆرێكی پسپۆر له‌و بواره‌دا”. به‌وته‌ی به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری،  نه‌خۆشه‌كه‌ كه‌ ناوی ( ر. ی)  ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ و   دانیشتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌، پاش ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م پشكنینه‌  تاقیگه‌ییه‌كان و تیشك ده‌ركه‌وت بوونی گرییه‌َكی گه‌وره‌ له‌ په‌راسووی چواره‌م هه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بوو كه‌ له‌ سه‌رووی گه‌وره‌و ده‌گمه‌ن بۆ ئه‌نجامدبدرێت كه‌ خۆی له‌ هه‌ڵگرتن و بنبركردنی ته‌وای وه‌ره‌مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ په‌راسووی چواره‌می ده‌بینه‌وه‌”، وتیشی:”نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ سێ كاتژمێری ته‌واوی خایاندو سه‌ركه‌وتوبوو و دۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ پاشه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ جێگیربووه‌و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات”.

هاوكات دكتور گه‌یلان  قادر، ستایشی رۆڵی كادیره‌ پزیشكیه‌كان و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردو رایگه‌یاند:”ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك”، روونشیكرده‌وه‌:”ئه‌م نه‌شه‌رگه‌ریه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و توانا به‌رزه‌ی كه‌ پزیشكه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی هه‌یانه‌”.

‌ 235 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:50:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved