»  کوردستان
كوتله‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: له‌ ئه‌گه‌ری رۆیشتنی راكان میكانیزمی دیاریكردنی پارێزگاری نوێ ده‌گرینه‌به‌ر
ئا/ هه‌واڵ

 

كوتله‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌رپشك ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی ئێَستا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌ پۆسته‌كه‌ی نه‌ما.

حاته‌م تائی، وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك، به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاند:”له‌ ئه‌گه‌ری به‌جێهێشتنی به‌جێهێشتنی پۆستی پارێزگار له‌لایه‌ن راكان جبوریه‌وه‌ میكانیزمی دیاریكردنی پارێزگاری نوێی ده‌گرینه‌به‌رو ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان پشكیان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌بێت”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”به‌پێی بڕگه‌ یاسای (71) نابێت هیچ جێگرێك یان قایمقام و كه‌سێكیتر  به‌بێ بڕیاری كۆتایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكرێت به‌ پارێزگار”.

وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” هیچ میكانیزمێكی تری یاسایی نییه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجومه‌ن كۆنه‌بێته‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ كاره‌كه‌ ده‌درێته‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و كه‌سێكیتر به‌ وه‌كاله‌ت به‌ پارێزگار دابنرَت تا هه‌ڵبژاردنێكی تر دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ئێستا پێشنیازی رێكه‌وتن له‌ نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك هه‌یه‌وله‌ ماوه‌ی داهاتوو كاری جدی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێك نزیك ببنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت دوای پێشنیاری (سه‌رۆك كۆمارو كوتله‌ی سائرون و التجمع الجمهوری العراقی) بۆ گه‌یشتن به‌ دۆخێكی هاوتا له‌ كارگێڕی پارێزگاكه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایده‌گه‌یه‌نێت:”نه‌مانی پارێزگار بۆشایی ئیداری گه‌وره‌ له‌ شاره‌كه‌ دروستده‌كات و هه‌ر چه‌نده‌ پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌ت زۆر كاری نایاسایی په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌نجامده‌دات”.

جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایگه‌یاند:”تا ئێستا بۆمان روون نه‌بۆته‌وه‌ ئایا كار به‌ یاسای (71)ـی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی یان بڕگه‌ یاسای (21)ـی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت، چونكه‌ حكومه‌تی عێراقی هه‌ر بڕیارێك بۆ كه‌ركوك ده‌ربكات پشت به‌ یاسای ژماره‌ (21) ده‌به‌ستێت”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌گه‌ر كار به‌ یاسای (21) بكرێت راسته‌وخۆ قایقام ده‌كرێته‌ پارێزگار تا پارێزگارێكی تر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رێكه‌وتنی سیاسی داده‌نرێت”، روونشیكرده‌وه‌:”به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی ئێستاش بڕواته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌ بۆشایی ئیداری و ئه‌نجومه‌نێكی ئیفلیجمان ده‌بێت و بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت “.

‌ 316 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:53:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved