دروستكردنی كوتله‌یه‌كی نوێ كێشه‌یه‌كی دیكه ده‌خاته نێو لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك
ئا/ هه‌واڵ
هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند
سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌بیی كوتله‌یه‌كی سیاسی نوێی عه‌ره‌بی له سنوری
پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و
كوتله نوێیه، بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”كۆبوونه‌وه‌ی چڕ له نێوان حزبه سیاسییه
عه‌ره‌بییه كۆن و نوێیه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كان كراوه كه
كاریگه‌رییان له گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ پێكهێنانی ئه‌و كوتله
عه‌ره‌بییه سیاسییه یه‌گرتووه نوێیه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی
زانیاریه‌كانی (هه‌واڵ)، كاتژمێری سفر بۆ راگه‌یاندن و ته‌واوكردنی ئه‌و كوتله سیاسییه
دانراوه كه به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه كاته‌كه‌ی زۆر نزیكه .
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند:”ناوی
كوتلهكهو ورده‌كارییه‌كانی تری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نزیكترین
كاتدا ئاشكرا ده‌كرێت.
هاوكات لای خۆشییه‌وه ئیسماعیل
حه‌دیدی، كه یه‌كێك بوه له كاندیدانی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و له ئێستادا یه‌كێكه
له سه‌ركرده‌ی ئه‌و كوتله عه‌ره‌بییه نوێیه‌ی دروستبوه، رایگه‌یاندوه:”كوتله نوێیه‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و
حزبانه له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌مڕۆ له گۆڕهپانهكهن”، روونشیكردۆته‌وه:”هه‌موومان
له یه‌ك به‌ره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان
و كه‌سایه‌تییه‌كان له‌خۆده‌گرێت و ده‌بێته مه‌رجه‌عیه‌تێك بۆ عه‌ره‌به بێلایه‌نه‌كان
و گرنگی به كاروبارویان ده‌دات و ده‌رگاشی واڵا ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان”.
ئیسماعیل حه‌دیدی، ئاشكراشیكرد:”
هێڵی سورمان بۆ هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی نییه‌و تا ئێستاش هیچ ناوێكمان بۆ كوتله‌كه‌مان
ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌و نزیكترین ناویش (به‌ره‌ی عه‌ره‌بییه)”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هاوپه‌یمانی
نه‌سڕ له كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (هه‌واڵ)
كه‌وتووه، پێكهێنانی ئه‌و كوتله عه‌ره‌بییه سیاسییه نوێیه ره‌تده‌كاته‌وه‌و
ده‌ڵێت:” بۆ هه‌موو دۆست و هه‌وادارانمان و هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان له پارێزگای
كه‌ركوك روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه هاوپه‌یمانی نه‌سڕ له كه‌ركوك هاوبه‌ش نییه له
پێكهێنانی ئه‌و كوتله سیاسییه نوێیه به
ناوی (به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو) و هیچ به‌ره‌یه‌كی تر”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه:”
هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی كه‌ركوك كارده‌كات
و ئه‌وانه‌شی بانگه‌شه‌ی هاوسۆزی ئێمه بۆ ئه‌و كوتله نوێیه ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیانه
بۆ پرۆژه‌كه‌ی خۆیان به‌كاری بهێنن”.