»  کوردستان
پۆلیسی فیدراڵی عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی و زاری كورد
ئا/ هه‌واڵ

 

له‌ رێگه‌ی هێزێكی پۆلیسی فیدرالی و به‌ فه‌رمانی راكان جبوری پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك عه‌ره‌به‌كانی گوندی نه‌قی له‌ سنوری داقوق زه‌وییه‌كانی كورد داگیرده‌كه‌نه‌وه‌، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت سه‌ركرده‌ ئه‌منیه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌ نێوه‌ڕۆ خوانیشی بۆ كردوون.

ئازاد رۆسته‌م، لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان بۆ گونده‌كانی سنوری داقوق بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و لێپرسراوانی باڵا خسته‌ڕوو دواجار شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌مه‌ی رابردوو گوندێكی سنوره‌كه‌ درایه‌ عه‌ره‌بی هاورده‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئه‌و هێزه‌ی له‌ سنوره‌كه‌ن كه‌ پۆلیسی فیدراڵین رێگایان بۆ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ كرده‌وه‌و به‌شۆفڵ تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و گونده‌”.

به‌وته‌ی لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، “ئێمه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین و سه‌ردانی سه‌رجه‌م لێپرسراوانی حكومی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆماریشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كردووه‌ تا رێگری بكه‌ن له‌ ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌”. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان به‌ هاوكاری پۆلیسی فیدراڵی به‌رده‌وامی ئه‌بێت و په‌لده‌كێشێت بۆ گونده‌كانی دیكه‌ش بۆیه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ هه‌یه‌”.

ئازاد رۆسته‌م ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن به‌ڵێنیان به‌ ئێمه‌دا كه‌ رێگر بن له‌ هێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵام راستی نه‌كرد و رێگه‌ی بۆ خۆشكردن كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌”، وتیشی:”سه‌رجه‌م دیكۆمێنته‌كان به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ئه‌وانه‌ زه‌وی كوردن و له‌ رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه‌ ته‌عریبكراون، ئه‌و دیكۆمێنتانه‌شمان بردوه‌ته‌ لای سه‌رۆك كۆمار تا كارێك بكه‌ن بۆ رێگریكردن له‌و هه‌نگاوه‌ شۆڤێنیانه‌”.

لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، راشیگه‌یاند:”ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ كه‌سانێكن كه‌ له‌ ساڵی 2006 له‌ دیاله‌ هه‌ڵهاتون و له‌ ئێستادا له‌و گونده‌ جێگیركراون”، روونشیكرده‌وه‌:”رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئامر لیوای هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی نیوه‌ڕۆ خوانێكیشی بۆ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان رێكخستووه‌”.

‌ 208 جار بینراوه‌
12/1/2018 1:59:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved