»  کوردستان
پارتی – به‌غدا ... كه‌ركوك به‌رانبه‌ر به‌ نه‌وت
ئا/ هه‌واڵ

 

پارتی له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ رێكه‌وتنێك نزیكده‌بێته‌وه‌، بۆ مانه‌وه‌ی دۆخی ئیداری كه‌ركوك تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی شاره‌كه‌ له‌ رێگه‌ی بۆڕییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (هه‌واڵ) كه‌ له‌ سه‌رچاویه‌كی سیاسی باڵاوه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌،  پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ رازیكردنی هێزه‌ كاریگه‌ره‌كانی سیاسه‌تی عێراقی تاكو رۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی بۆڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی هه‌نارده‌بكرێت، له‌به‌رانبه‌ردا دۆخی ئیداری و سیاسی كه‌ركوك تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای بمێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی ماوه‌ بخرێنه‌ ناو سه‌وداكه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: پرسی نه‌وت یه‌كێك بووه‌ له‌و فایلانه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان تاوتوێی كردووه‌.

جێگه‌ی باسه‌ له‌ ئێستادا به‌شێك له‌و رێكه‌وتنه‌ له‌ 15 / 11 / 2018ـه‌وه‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سه‌ره‌تا رۆژانه‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك به‌ رێگه‌ی بۆڕیه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرا تا گه‌یشتۆته‌ رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ ئێستادا.

سه‌رچاوه‌كه‌ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ ئێستادا به‌ناڕاست ده‌زانێ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌، چونكه‌ توانای به‌رهمهێنانی نه‌وت له‌ كه‌ركوك له‌ ئێستادا ناگاته‌ 500 هه‌زار به‌رمیل و 300 هه‌زاری بۆ پاڵاوتگه‌كان ده‌چێت و 100 هه‌زاریشی به‌هه‌رێمدا هه‌نارده‌ده‌كرێت، هه‌ر كاتێكیش ئاستی ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رزتربووه‌وه‌ رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ هه‌رێمدا ده‌ڕوات به‌رزترده‌كرێته‌وه‌.

‌ 334 جار بینراوه‌
12/1/2018 2:02:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved