نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
كێ ژن ده‌كوژێت؟ .. عه‌قڵی چه‌پێنراو .. ئیراده‌ی ئیفلیج
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود زه‌نگنه‌

هه‌موو ئه‌وانه‌ی كوشتنی ژن، یان خۆكوشتنیان ده‌ده‌نه‌ پاڵ عه‌قڵیه‌ت و كولتووری خێڵه‌كی و نه‌ریت و دواكه‌وتوویی فیكری ئاینی و ئاینداریی بكوژان، نایانه‌وێت، بگره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌یانویستووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی به‌دوای هۆكاره‌ راسته‌قینه‌كانی ئه‌م تاوانی كوشتنه‌دا بگه‌ڕێن، كه‌ نه‌ك هه‌ر ژن، به‌ڵكو مناڵ و پیاو و ته‌نانه‌ت زینده‌وه‌رانی تریشی گرتۆته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ و به‌ رێژه‌یه‌كی جیاواز، له‌ هه‌ندێكیاندا بۆته‌ دیارده‌ و جێی مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ نه‌كراوه‌ و ته‌نها لێدوانیان له‌سه‌ر دراوه‌.

توندوتیژی و كوشتنیش دیارده‌یه‌كی جیهانیه‌ و هیچ وڵاتێك به‌ده‌رنیه‌ له‌ كوشتنی به‌ناهه‌قی مرۆڤ به‌ گشتی و ژن به‌ تایبه‌تی، ئاماره‌كان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ ئه‌م بۆچوونه‌مان. بۆ نموونه‌ با بڕوانینه‌به‌شێكی زۆر كه‌م  له‌م ئاماره‌ كه‌ سایتی “BBC”له‌ژێر ناونیشانی”ئه‌و ژنانه‌ی له‌یه‌ك رۆژدا له‌ جیهاندا كوژران”به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت:

-- رۆژانه‌ “137” ژن له‌ جیهاندا به‌ده‌ستی پیاوه‌كانیان، یان هاوڕێ و دۆسته‌كانیان ده‌كوژرێن، هه‌ر له‌ ساڵی 2017 دا “87000” ژن له‌ جیهاندا كوژراون.

--”30000” له‌و ژنانه‌ به‌ده‌ستی پیاوه‌كانیان و “20000”یشیان به‌ده‌ستی و هاوڕێ و دۆست و خزمانیان كوژراون.

-- راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك رۆژی ساڵی 2018 دا له‌ “21”وڵاتدا “48” ژن كوژراون و زیاتریش ده‌كوژرێن.

-- ئه‌فریقیا به‌ رێژه‌ی 3،1% پێشه‌نگی ژن كوشتنه‌، هه‌ردوو ئه‌مریكا به‌رێژه‌ی 1،6% دووه‌م و حه‌وزی زه‌ریای ئارام به‌ڕێژه‌ی 1،3% پله‌ی سێهه‌م و ئاسیا به‌ 9،0% چواره‌م وئه‌ورووپا به‌ 7،0% پێنجه‌مه‌.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی كوشتنی ژنه‌وه‌ له‌ مه‌كسیك كه‌ سایتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی له‌ رۆژی 14 ی دیسه‌مبری 2017 بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ساڵی 2016 دا”2746” ژن له‌ مه‌كسیك كوژراون.

ئاماره‌كان ئاماژه‌ به‌ بوونی كوشتنی ژن له‌ جیهاندا وه‌ك دیارده‌ ده‌ده‌ن و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان كه‌متر ژنی تێدا ده‌كوژرێت به‌ بیانووی شه‌ره‌فه‌وه‌. به‌ پێی ئامارێكی تری نێوه‌ندێكی ئه‌مریكییش:

1 – 33% ژنانی ئه‌مریكی به‌ لێدان توندوتیژییان ده‌رهه‌ق ده‌نوێنرێت.

2 – رۆژانه‌ وه‌ك رێژه‌یه‌كی ماناوه‌ندی”3”ژن له‌ ئه‌مریكادا ده‌كوژرێت، له‌ ساڵی2001 دا 1247 ژن له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوه‌كانیان، یان هاوڕێكانیان كوژراون.

3 – كۆڕێژه‌ی تووشهاتن به‌ توندوتیژیی ژنان ده‌گاته‌ 90 – 95% و رێژه‌ی 90% پیاوان له‌ ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن و رێژه‌ی له‌ 5% ژن له‌ ژنی هاوڕه‌گه‌زی ده‌دات.

4 –له‌ ساڵی 1999 دا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌ده‌ستی پیاوه‌كانیان یاخود هاوڕێ پیاوه‌كانیان لێیاندراوه‌” 960000” و رێژه‌كه‌ له‌ ساڵی 2001 دا گه‌یشتۆته‌ “3”ملیۆن ژن.

5 –له‌ فه‌ره‌نسای نموونه‌ی دیموكراسی و مه‌ده‌نییشدا كه‌ جگه‌ له‌ یاسای مه‌ده‌نی نه‌ خێڵ و نه‌ ئاینیش رۆڵیان نیه‌، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ساڵی 2006 كراوه‌”113”رووداوی توندوتیژی تۆماركراوه‌ كه‌ 83%ی دژی ژن بووه‌ و”18”پیاویش به‌هۆی توندوتیژیی ژنه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ئاماره‌كانی زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و لێره‌دا ئه‌و بواره‌ نیه‌.

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ هۆكاره‌كانی كوشتن به‌هۆكاری به‌ده‌ر له‌ سیاسی و سه‌ربازی بكۆڵینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانیش هیچیان له‌ كوشتن به‌ هۆكاری ئابڕووه‌وه‌ كه‌متر نیه‌ چونكه‌ شكۆی پیاوی تێدا ده‌كوژرێت، ده‌كرێت ده‌یان هۆكار ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌ڵام دواجار هه‌موو هۆكاره‌كان له‌یه‌ك هۆكاری زۆر بنچینه‌ییدا كۆده‌بنه‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌:  عه‌قڵێكی چه‌پێنراو، ئیراده‌یه‌كی ئیفلیجكراو كه‌ساته‌وه‌ختێكی لاوازیی كه‌سێتییه‌ك خودی كه‌سه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ته‌لاره‌كه‌ی وه‌ك پێویست به‌ تۆكمه‌یی دابمه‌زرێنێت، تیایدا تاك ده‌بێته‌ دیلی: ساتێك تووڕه‌یی، رقوكینه‌، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌، لوتبه‌رزی، هه‌سته‌فریوده‌ره‌كان، شوێنكه‌وته‌ییه‌ كوێرانه‌كان بۆ هزروبیره‌ جیاوازه‌كان.

ئاخر بۆیه‌ جه‌خت له‌م بۆچوونه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ مرۆڤ خاوه‌نی عه‌قڵه‌ و ناكرێت كه‌سێك ئه‌گه‌ر عه‌قڵی به‌كاربێنێت، كه‌سێتییه‌كی دامه‌زراوی هه‌بێت، ببێته‌ دیل و سه‌ربازی جێبه‌جێكاری ئه‌و نه‌ریته‌ چه‌وتانه‌ی بیركردنه‌وه‌ خێڵه‌كیه‌كان و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌كان له‌ ده‌ق ده‌یانسه‌پێنن! ناكرێت و ئه‌گه‌ر كرایش ئیتر تاوانباری سه‌ره‌كی نه‌ هزری خێڵه‌كی و نه‌ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ده‌ق كه‌ به‌رهه‌می عه‌قڵن،به‌ڵكو تاوانباری سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كه‌ خۆیه‌تی كه‌ نه‌ عه‌قڵی به‌كارهێناوه‌ و نه‌ كه‌سێتی دامه‌زراندووه‌ بۆیه‌ بۆته‌ سه‌ربازی جێبه‌جێكار كه‌ ناتوانێت فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات. بێگومان به‌كارهێنانی عه‌قڵ و دامه‌زراندنی كه‌سێتییش پرۆسه‌یه‌كی تاكه‌ كه‌سیه‌و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر تاك خۆی كه‌ خوێندنه‌وه‌ و مه‌عریفه‌خوازی ئامرازی سه‌ره‌كین بۆ پێكهێنانیان، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا وه‌ك پێویست بایه‌خیان پێنه‌دراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ زانستییانه‌ له‌ كێشه‌كان بكۆڵینه‌وه‌، چونكه‌ هه‌تا هۆكاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین نه‌خۆشییه‌كان نه‌ك چاك ناكرێنه‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بن به‌ شێرپه‌نجه‌، ره‌وتی چاره‌سه‌ره‌كان به‌مجۆره‌ی هه‌یه‌ و كراوه‌، جگه‌ له‌ خۆفریودان شتێكی تر نابێت، چونكه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی نه‌زانی و ناڕۆشنبیرییه‌ كه‌ سه‌دان ساڵه‌ شاعیرانی دێرینمان ئاگاداریان كرووینه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مه‌خابن كه‌ به‌بێ نه‌زانی كارمان ناڕوات.!!

*سه‌رچاوه‌ی ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان – ماڵپه‌ڕی BBC عه‌ره‌بی

**سه‌رچاوه‌ی ئاماره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌: : مخاطر العولمه‌ علی اڵاسره‌، صلاح الدین سلطان

‌ 622 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:12:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved