نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
ململانێ سیاسیه‌كان گه‌نجان له‌زۆربه‌ی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێ به‌ش ده‌كات
ئا / ئه‌حمه‌د حه‌سن خدر

 

كیشه‌و ململانێ سیاسیه‌كان گه‌نجانی له‌زۆربه‌ی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌ش كردوه‌و گیروگرفته‌كانیشیان رۆژ به‌رۆژ له‌زیاد بوون دایه‌.

بێ كاری و دانه‌مه‌زراندن دوو له‌سه‌ره‌كیترین  كیشه‌كانیانه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ته‌واوی رووخسارو هه‌ست و بیر كردنه‌وه‌یان رووخاوه‌یه‌كـی زۆری پێوه‌دیاره‌، ده‌سكه‌وتنی هه‌لی كار دامه‌زراندن هێنده‌ ئاسان نییه‌، ئه‌و كه‌سانه‌شی زۆربه‌یان دامه‌زراون واسته‌یان هه‌بووه‌ یان له‌به‌رانبه‌ردا پاره‌یان داوه‌،چونكه‌ حكومه‌ت له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا هیچ ژماره‌یه‌كی وزیفی دانه‌مه‌زراندوه‌ به‌هۆی سه‌رف نه‌كردنی بوودجه‌وه‌ جگه‌ له‌دامه‌زراندنی ژێر په‌رده‌.

ئه‌ندامیكی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك مژده‌ی ئه‌وه‌ی به‌گه‌نجانی كه‌ركوك دا كه‌ساڵی 2019 ده‌رگاكانی دامه‌زراندن ده‌كریته‌وه‌ له‌ سه‌ر پشكی  خاڵه‌گومره‌گیه‌كان  پترۆ دۆلار.

سه‌یباره‌ت به‌ دامه‌زراندن خه‌لیل حه‌دیدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر كوتله‌ی عه‌ربی ده‌ڵێت "گه‌نجان هیوای ئێمه‌و داهاتونبنیاد نه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ن ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌سه‌ر پاشكه‌وتی پترۆ دولار ئه‌م بریاره‌مان پێشنیار كردوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی پاریزگا كه‌ركوك . له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پرسه‌مان ئاراسته‌ی پارێزگارش كردوه‌ تاوتوێمان كردوه‌".

حه‌دید وتیشی "به‌داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو  هیچ بودجه‌یه‌كیان ته‌رخان نه‌كردوه‌، به‌ڵام وابریاره‌ ساڵی داهاتوو درگاكانی دامه‌زراندن بكریته‌وه‌ ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كی دڵخۆش كه‌ره‌ بۆ هاونشتمانیانی شاری كه‌ركوك".

ده‌رچوویه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت ناحه‌قی زۆر به‌رانبه‌ر به‌ گه‌نجان ده‌كریت گه‌ر دایك و باوكم نه‌بوایه‌ نیشتمانم به‌جێ ده‌هێشت

لانه‌ سوبحی ته‌مه‌نی 25ساڵه‌ ده‌رچووی كولێژی پزیشكی ڤێنته‌رنه‌ری ده‌ڵێت "تائیستا هیج مافیكمان وه‌رنه‌گرتوه‌، حكومه‌ت مافه‌كانی لێمان زه‌وت كردوه‌".

ده‌رباره‌ی كیشه‌كانی گه‌نجانیش وتی "ئێمه‌ كێشه‌مان زۆره‌ به‌كۆمێنتیك دوان ته‌واو نابێ. له‌سه‌ره‌كی ترین ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنین دامه‌زراندنه‌ ده‌رچووی كولێژم تا ئێستا هیجم بۆنه‌كراوه‌  به‌پێش چاومانه‌وه‌ واسته‌ ده‌كرێت ئێمه‌ش زه‌قه‌ی چاومان دێت، به‌راستی وا له‌گه‌نجان  ده‌كه‌ن بیزاربێت تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیمان ده‌كه‌ن جگه‌ له‌وه‌ تائیستا شوێنێك نییه‌ بۆگه‌نجان كاته‌كانیان تیا ببنه‌سه‌ر، له‌ هه‌موولایه‌وه‌ درگاكانیان لێمان گرتوه‌، كه‌س یارده‌ری گه‌نج ناكات له‌كه‌ركوك، تاكه‌ ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ببمه‌خاون  چێشتخانه‌یه‌ك بۆ خواردنی خۆماڵی تایبه‌ت .

ریبوار كه‌ریم خۆێندكار ته‌مه‌ن 25یش ده‌ڵێت سه‌ره‌تا با بپرسم كام كاره‌ بۆ گه‌نجان كراوه‌ له‌م شاره‌؟ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ به‌هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ پیدا تێپه‌ربووه‌ خزمه‌تێكی جدی گه‌نجان نه‌كراوه‌ چ له‌ رووی دامه‌زراندن بێت یاخۆد له‌ رووی ده‌رخستنی تواناو كاره‌كانیان، گه‌ر بێت و گه‌نجێكی ده‌س ره‌نگین یاخود به‌هره‌دار بێت من ده‌پرسم كوا كێیه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ده‌سگرو پشتیوان بۆی؟ ئه‌م كۆچكردنه‌ی گه‌نجانیش هۆكارێكی زه‌قه‌ كه‌ حوكمی ئه‌م شاره‌ نیشان ده‌دات من وه‌ك گه‌نجێك گه‌ر بێت و كارێكم ده‌سگیر بێت له‌ نیشتمانه‌كه‌ی خۆم هیچ كات ئاماده‌ نیم جێیبهێڵم، چونكه‌ ئه‌م خاكه‌ به‌شێكه‌ له‌ روحی من  شتێكی روون و ئاشكڕایه‌ كه‌ جیهان به‌ده‌ست گه‌نجانه‌وه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌وانن گۆڕان و داهێنان ئه‌كه‌ن و ده‌بنه‌ سه‌رمه‌شقی نه‌ته‌وه‌و وڵاتان، هیوادارم ئاوڕێكی جدی و پڕ بایه‌خ له‌ گه‌نجانی شاره‌كه‌م بدرێته‌وه‌ چیدیكه‌ نه‌بنه‌ قووربانی بۆ ململانێ سیاسیه‌كان خۆیان خاوه‌نی داهاتووی خۆیان بن".

جومعه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ڕێوبه‌ری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت "له‌كه‌ركوك سه‌نته‌ری راهێنانی پیشه‌یمان هه‌یه‌ كه‌خۆی له‌چه‌ند به‌شیك ده‌گرێته‌وه‌ وه‌كوو(سه‌رتاشی و وێنه‌گرتن و خه‌یاتی وئاسنگه‌ری هتد..) كه‌ماوه‌ی دوومانگ ده‌خاێنێت. ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م فێرگه‌یه‌ بێ به‌رامبه‌ر وانه‌كانی پێشه‌كه‌ش ده‌كات. ئه‌م سه‌نته‌ره‌ پێشوازی له‌هه‌موو كه‌سێك ده‌كات بی جیاوازی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌".

به‌ڕێوبه‌ری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك وتییش "ئێمه‌ برێكی قه‌رز بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌دین كه‌ پرۆژه‌ی كاركردنیان هه‌بێ خۆشبه‌ختانه‌  له‌ماوه‌ی پیِنج ساڵدا قه‌رزمان داوه‌ به‌ 7000 هاونیشتمانی كه‌ركوك".

‌ 659 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:14:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved