»  چز
چز مه‌نسول كۆمیته‌ + په‌یامنێر + وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ + كاره‌با + نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی + حكومه‌تی هه‌رێم


* تازه‌ لێپرسراو كۆمیته‌یه‌ك رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ئه‌و كراوه‌ به‌ مودیری كۆمیته‌!! هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، پرسیاری كردووه‌، ئه‌رێ له‌ هه‌ردوو پۆستی (سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی) كامیان باڵاتره‌!!... لۆكه‌ له‌ ناوپاكه‌ته‌!

* له‌ كاتی ماراسۆنی پاسكیلسواری له‌ هه‌ولێر.. بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ راسته‌وخۆ قسه‌ی ده‌كردو ده‌یوت:" خه‌ڵكێكی زۆر ده‌یانه‌وێت قسه‌مان بۆ بكه‌ن... به‌ڵام چه‌ندجارێك مایكی برده‌ به‌رده‌میان كه‌س قسه‌ی نه‌كرد". ئه‌وه‌نده‌یان به‌سبوو له‌ شاشه‌وه‌ ده‌ركه‌ون و كاكی په‌یامنێر به‌درۆبخه‌نه‌وه‌!!

* وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم هه‌ر مامۆستایه‌و ده‌یكات به‌ سه‌رپه‌رشتیار، له‌ كاتێكدا قه‌یرانی كه‌می مامۆستایان هه‌یه‌ نه‌ك سه‌رپه‌رشتیار!!

*  كاره‌بای نیشتمانی كه‌ركوك گه‌شگه‌ گرتوویه‌تی و كه‌س نازانێت كه‌ی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌!!  قه‌وله‌ به‌هار.. (دوای نه‌مانی به‌كارهێنانی سپلیت و گیزه‌رو هیته‌ر)!!

* نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك هه‌موو ده‌رمانێكت له‌ ده‌ره‌وه‌ پێده‌كڕێت، به‌ڵام كڕینی عه‌ده‌سه‌ی چاو قه‌ده‌غه‌یه‌.. ئیلاوبیلا ده‌بێ به‌ نووسراوی فه‌رمی له‌ به‌غداوه‌ بێت!! 

* له‌دوای چاوه‌نواڕی و بێنه‌و به‌رده‌یه‌كی زۆر حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی (10 و11و12)ـی ئیمساڵی به‌ ته‌واوه‌تی پاشه‌كه‌وتكرد، به‌م بڕیاره‌ش دوودڵی مووچه‌خۆرانی ره‌وانده‌وه‌!

* زستانی رابردوو به‌شێك له‌ چالاكوانانی فه‌یسبووك ده‌یانوت: خراپه‌ی خه‌ڵكه‌ بۆیه‌ باران نابارێت، له‌مساڵیشدا.. زۆری رێژه‌ی باران بارین به‌هۆی خراپه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ لافاو هه‌ڵده‌ستێت!!
‌ 345 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:26:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved