»  عێراق
داعش و تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق
هه‌واڵ


راپۆرتێكی ئه‌مریكی روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ داعش هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی كۆتایی پێنه‌هاتووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كانی عێراق باسیده‌كه‌ن و ئێستا به‌راورد به‌ پارساڵ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌دا خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و هێرشه‌كانیان زیادیكردووه‌. 
راپۆرته‌كه‌ی سه‌ر به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی واشنتۆن ئاشكرایكرد:" گه‌رچی داعش 99% ـی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پێشتر كۆنترۆڵی كردبوو، به‌ڵام له‌ مانگێكدا زیاتر له‌ (75) هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌موو عێراق ".
راپۆرته‌كه‌ وئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات:" هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ركوك  و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان زیاتری كردووه‌و ساڵی 2016 تێكڕای كوژراوانی هێرشه‌ خوێناویه‌كان له‌ هه‌موو عێراق گه‌یشته‌ (6217) كوژراو، ساڵی 2017كوژراو  5339 و ساڵی 2018 (1656) كوژراو  كه‌ زۆربه‌یان له‌ شاری دیاله‌ بوونه‌.  
رونیشیكردۆته‌وه‌:" داعش به‌هۆی سووده‌مه‌ندبوونیه‌وه‌ له‌و دۆخی گێره‌شوێنی و گه‌نده‌ڵیه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت شڵه‌ژانی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غداو هه‌ولێر دووباره‌ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌، هاوكات كشانه‌وه‌ی به‌زۆرملێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری دوای راپرسییه‌كه‌ی ئه‌یلولی پارساڵ بۆشایی زۆری ئه‌منی دروستكردووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ بۆته‌ مه‌یدانی دیسانه‌وه‌ خۆبه‌هێزكردنی داعش. 
راپۆرته‌كه‌ جگه‌ له‌لایه‌نی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵی و سستی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كردووه‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ژێرخانی ئابووری رێكبخه‌ن كه‌ بۆته‌ هۆی شڵه‌ژان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق".
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌:" بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات له‌ ساڵی 2019 نه‌شونمای ئابووری به‌ رێژه‌ی (6,2%) زیاد بكات، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ناو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌، تێچووی سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (88) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆنگره‌یه‌كدا له‌ شوباتی 2017 به‌ڵێنی به‌خشینی زیاتر له‌ (30) ملیار دۆلاریان به‌ عێراق داوه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتنی داعش (60) ملیار دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت خه‌رجكردووه‌، پێشبینیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ عێراق زۆر به‌ كاوه‌خۆ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌جوڵێنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو شاری موسڵ و فه‌لوجه‌ كه‌ پێشتر مۆڵگه‌ی داعش بوون.  
‌ 420 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:36:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved