»  عێراق
تا ئێستا ته‌رمی نزیكه‌ی 6000 كه‌س له‌ موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌
هه‌واڵ


به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ، له‌ سه‌ره‌تای ئازادكردنی موسڵ تا ئێستا ٥٨٥٣ لاشه‌یان له‌ ژێر دارو په‌ردوی رووخاوی شاره‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ١٢٠٠ منداڵیان تێدابووه‌.
فازل غه‌راوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووشه‌ممه‌ی رابردوو 3 / 12 رایگه‌یاند، تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری مه‌ده‌نی موسڵ له‌ كاتی رزگاركردنی شاره‌كه‌وه‌ له‌ ده‌ستی داعش، تا به‌رواری ٦/11/2018 لاشه‌ی ٢٦٦٥ كه‌س ناسراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا پێناسه‌ی نزیكه‌ی 2000 ته‌رم نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.
رێكخراوی ده‌وڵ‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش له‌ ساڵی 2014 شاری موسڵی وه‌ك پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ناساند، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار ماڵ ئاواره‌بوون و هه‌زاران كه‌سی تر كوژران و برینداربوون و له‌ كاتی ئازادكردنی شاره‌كه‌شدا به‌شێكی زۆری بینا و باڵه‌خانه‌كان داڕمان و به‌هۆی كرده‌وه‌.




‌ 330 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:37:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved