»  کوردستان
فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر فراوان ده‌كرێت
هه‌واڵ

به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازیی و به‌كارهێنانی بۆ كاروباری سه‌ربازی فراوانتر، ئه‌مریكا به‌نیازه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر له‌ باكوری شاری هه‌ولێر گه‌وره‌تر و فراوانتر بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر ده‌كرێت، تاكو توانا سه‌ربازییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌. 
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ هاوڵاتییانی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌ دراوه‌، له‌ دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش، ڕووبه‌رێكی زۆری نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ته‌لبه‌ندكراوه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ كاره‌كانی فراوانكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌.
فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر كه‌ ٦٥ كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی شاری هه‌ولێره‌وه‌ دووره‌و له‌ جه‌نگی تێرۆردا فڕۆكه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داعش به‌كاریانهێنابوو، نزیكترین بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌كارهێنراوی ئه‌مریكایه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ (به‌ ١١٥ كیلۆمه‌تر)، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران عێراقدا و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دروستكراوه‌و دواتریش له‌ پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقدا له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٣ وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ به‌كارهێنراوه‌.
 
‌ 627 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:39:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved