»  عێراق
په‌رله‌مانتارێك پلانی زیادكردنی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرا ده‌كات
هه‌واڵ

فازڵ جابر ئه‌ندامی لیژنه‌ی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بوونی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بۆ زیادكردنی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كان ئاشكرا كرد.
فازڵ جابر له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی (العهد نیوز ) رایگه‌یاند:" لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ زۆرێنه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ وایده‌بینن كه‌ ئه‌و مووچانه‌ی ئێستا هه‌ن له‌گه‌ڵ دۆخی بژیوی ژیانی سوودمه‌ندان بوو ناگونجێت " 
جابر روونیكرده‌وه‌ : وه‌زاره‌تی كار له‌ نێو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێن كه‌ خاوه‌نی ته‌رخان كردنی بوودجه‌ی به‌رزن له‌ موازنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ش وامانلێده‌كات ئه‌و پارانه‌ به‌ گه‌ڕبخه‌ین له‌ پاڵپشتیكردنی ئه‌و تویژانه‌ی تۆڕه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ ده‌رامه‌تی له‌ عێراق".
‌ 708 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:40:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved