»  عێراق
به‌م نزیكانه‌ به‌نزین چاكده‌كرێت و نرخی سوته‌مه‌نی دیاریده‌كرێت
هه‌واڵ

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند:" هێشتا سووته‌مه‌نی له‌ عێراق پێداویستی هاوڵاتیان پڕناكاته‌وه‌و په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر هاورده‌كردن، به‌ڵام به‌م نزیكانه‌ نرخی سووته‌مه‌نیه‌كان دیاری ده‌كرێت و به‌رهه‌می سووته‌مه‌نی به‌شی هاوڵاتیان پڕ ده‌كاته‌وه‌. 
موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ (الاتجاه‌ پریس) وتی: عێراق نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت پێداویستی هاوڵاتییان له‌ سووته‌مه‌نی پڕ بكاته‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌ككه‌وتنی پاڵاوگه‌ی بێجی كه‌ گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نیه‌ له‌ عێراق و به‌ر له‌ ساڵی 2014 رۆژانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌مده‌هێناو ئێستا ئه‌و بڕه‌ (50) هه‌زار به‌رمیل تێپه‌ڕناكات. 
ئه‌كره‌م وتیشی:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتیان ساڵ به‌ ساڵ زیاتر ده‌كات ئێستا كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی پاڵاوتنی گه‌وره‌مان داوه‌ته‌ وه‌به‌رهێنان كه‌ ده‌بێت له‌ ناوه‌ڕاسته‌كانی ساڵ 2020 بكه‌ونه‌ كار، به‌و هه‌نگاوه‌ش هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی راده‌گیرێت و پشت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌به‌ستین.
ناوبراو  وتیشی: یه‌كه‌ی چاككردنی به‌نزین له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی پێ دێت و ئێستا به‌پێی ستانداردی جیهانی نرخی به‌نزینی عادی (450) دیناره‌و نرخی جۆره‌ باشه‌كه‌ی (محسن) به‌ (850) دیناره‌.

‌ 331 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:43:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved