»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هه‌واڵ

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

* رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 29/11/2018 مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ به‌شی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆری حه‌ویجه‌، تاوانبارێك به‌ناوی حسام مسته‌فا مه‌عیوف الجبوری ده‌سگیرده‌كه‌ن كه‌ كاری ده‌رمانسازی ده‌كات، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌ پێی ماده‌ی چواری تیرۆر له‌ دادگای سه‌ڵاحه‌دین  داواكراوه‌ و راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌باسییه‌ی زاب كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ دادگای سه‌ڵاحه‌دین. 

* له‌ هه‌مان رۆژدا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگری و پۆلیسی گه‌ڕه‌كی العروبه‌ هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “دلیر فخرالدین محمد علی له‌ گه‌ڕه‌كی حی النصر ده‌سگیرده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌پێی ماده‌كانی 1،2،4 یاسای سزادان داواكراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رفاندن و كوشتن و تیرۆر.

* هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك له‌ هه‌مان رۆژ  رایگه‌یاند:”له‌ گه‌ڕه‌كی كوردستان (فیلق) چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌رگای كۆمپانیای (عبدالرحمان شوانی) بۆ بازرگانی مۆبایل ده‌شكێنن، چه‌ندین جۆری مۆبایل و ئامێری ئه‌لیكترۆنی تری لێده‌دزن كه‌ نرخی زیانه‌كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (20) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ ناوی (سیروان ته‌ها حسین عبدالله شوانی)ـیه‌. 
* له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بنكه‌ی پۆلیسی دوبز، رایگه‌یاند:” چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتی (له‌یس ره‌بیع حسێن) كه‌ پیشه‌ی شوانیه‌، سه‌ره‌تا به‌ جنێوو دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دوو مه‌فره‌زه‌ بۆ زنجیره‌ چیاكانای مامه‌ به‌ ده‌وره‌یه‌ ده‌رچوونه‌و وه‌سفه‌كانیان بۆ بازگه‌كان گشتگیر كردووه‌. 
*رۆژی هه‌ینی 30/11/2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ داقوق  هێزێكی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی نهێنی تیرۆرستانی داعش هه‌ریه‌ك له‌ (عبدالله‌ ئه‌حمد ، سهیل نجم  و معتز محمود و  صعب باسم)  ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به‌ بێ روودانی هیچ كارێكی نه‌خوازراو به‌ سه‌لامه‌تی ده‌گه‌نه‌وه‌ باره‌گاكانیان و ئێستا له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.
* هه‌مان رۆژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان رایگه‌یاند:” چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌كی مه‌نسور هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتی (حسام عبدالزاق عبدالره‌زاق) و له‌ناو سنووقی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ بڕی 67 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌ڕفێنن، لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كان به‌رده‌وامه‌.   
* هاوكات هاوڵاتی (عه‌دنان سه‌عید محه‌مه‌د ساڵح به‌رزنجی) دانشتووی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شه‌وی 29/ 11 كه‌سێك به‌ناوی (علی خالد وه‌لی) له‌ بنه‌ڕه‌تدا نیشته‌جێی خورماتووه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌سگیرده‌كات و راده‌ستی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی عروبه‌ی ده‌كات و به‌پێی ماده‌ی 443/31 یاسای سزادانی عێراقی، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ به‌رده‌امه‌. 
*  له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هاوڵاتی (نازم عبید نوری) فه‌رمانبه‌ر له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركوك و نیشته‌جێی ره‌حیماوه‌ سكاڵا له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی نادیار به‌رزده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزی لێده‌ڕفێنن، شێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گشت گیركراوه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین به‌رده‌وامه‌. 
*رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 1/12/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان ئاشكرایكرد:” دوو كه‌س به‌ سواری ئۆتۆمبیلێكی نیسانی ده‌بڵ كابینه‌ له‌ ناوچه‌ی رووناكی دراوی جۆری دۆلاری ساخته‌یان پێبووه‌و فریوی دوكاندارو بازارگه‌كانیان ده‌دا، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتن و گشتگیركرا به‌سه‌ر هه‌موو بازگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كان و بنه‌كه‌كانی پۆلیسدا. 
*هاوكات رۆژی یه‌كشه‌ممه‌2/12/2018 به‌پێی به‌شی تاوانه‌كان له‌ داقوق هاوڵاتیه‌ك به‌ ناوی (زین العابدین فلاح عبدالله) به‌ سواری پێكابێكه‌وه‌ به‌ ده‌مانچه‌ له‌ هاوڵاتی (عباس علی جعفر) له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ قاچێكی بریندار ده‌بێت و ده‌گوزارێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی و تاوانباره‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه‌.
* هاوكات هه‌مان رۆژ به‌پێی هه‌وڵێك له‌ مقدم سلمان ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان سێ ماتۆڕسكیل و سێ بۆمبی چێنراو له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی تل الحیران و تل البصل دۆزراوه‌ته‌وه‌و لێكۆلێنه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن.
* لای خۆشییه‌وه‌ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌شاد رایگه‌یاند: ماڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ره‌شاد له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر و دواتر هێزه‌كانی فیدراڵی و حه‌شد و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌و بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ رواد سلام عمیر شه‌هیدكراوه‌و محمد علی عمیریش برینداربووه‌.
*هه‌روه‌ها رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو 3/12/ 2018،  به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر رایگه‌یاند:” دوای گه‌یشتنی زانیاری ورد هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر (یاسر نجم محمد منصور العبیدی) له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی و به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر ده‌سگیری ده‌كه‌ن. 
* هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر رایگه‌یاند:” دوای گه‌یشتنی زانیاری ورد هاوڵاتی  (محمد عه‌بدوالواحد عبدالله‌ العبیدی) له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیری ده‌كه‌ن چونكه‌  به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراوه‌. 
* هه‌مان رۆژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ رێگه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه‌ (محمد ساڵح حسێن عه‌لی جبووری) له‌ بازگه‌ی عه‌لوه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و راده‌ستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ده‌كه‌ن.
* له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆری كه‌ركوك به‌شی ئاسایشی گه‌شتیاری تاوانبار (یاسین عه‌لی مسته‌فا) له‌ دایكبووی 1980 له‌ ئۆتێلی باباگوڕگوڕ ده‌سگیر ده‌كه‌ن، چونكه‌ ناسنامه‌كه‌ی ساخته‌ بووه‌و دواتر  راده‌ستی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی قۆریه‌ی ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. 
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری فه‌وجه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ رێگه‌ی ده‌وریه‌كه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی بارووتخانه‌ (كاروان سفكان صبری) له‌ دایكبووی  1990 ده‌سگیرده‌كه‌ن، كه‌ له‌ هه‌وڵی دزینی ئۆپڵێك بووه‌و به‌ ته‌ور هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ (كاروان سه‌ردار محه‌مه‌د ره‌حیم)ـی خاوه‌نی كردووه‌، دواتر راده‌ستی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی ئازادی كراوه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.


‌ 614 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:45:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved