نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
به‌هۆی نه‌بونی مامۆستاوه‌ وانه‌بێژ بۆ خوێندگه‌كانی سنوری كه‌ركوك داده‌نرێن
هه‌واڵ

خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك وانه‌بێژ له‌ خوێندنگه‌كانی سنوری پارێزگاكه‌ دادمه‌زرێنێت، به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریش رایده‌گه‌یه‌نێت:”بڕیار وایه‌ مانگانه‌ پاره‌ی وانه‌وتنه‌وه‌كانیان بۆ خه‌رجبكرێت”.
په‌روین فاتح، به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له‌ په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:” :”تا ئێستا له‌ بۆ قۆناغی بنه‌ره‌تی 70 وانه‌بێژمان وه‌رگرتوه‌ ئه‌وانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارن و سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنگه‌كانی ئامادییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و قۆناغه‌ پێویسیتان به‌ وانه‌بێژ نییه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”گرێبه‌سته‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشو وه‌رده‌گیرێن به‌ڵام ئه‌مساڵ وابریاره‌ مانگانه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مامۆستایان پاره‌ی وانه‌كانیان پێبدرێت”.
به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له‌ په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، به‌هۆی رووداوه‌كانی ساڵانی رابردوو له‌ خوێندنگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار رێژه‌ی مامۆستاكان زۆر كه‌میكردبوو به‌ هۆكاری جۆراوجۆرو كێشه‌ی هاتوچۆكردنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشایه‌ی دروستبوو به‌ وانه‌بێژ پرنه‌كرایه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ گونده‌كان ناچار ئه‌بوو گونده‌كانیان چۆڵیبكه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد:”به‌پێی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ك 20 وانه‌ زیاتری هه‌بێت به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت داوای مامۆستای وانه‌بێژ بكات”. 
په‌روین فاتح، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”تاوه‌كو ئێستا بڕه‌ پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی ساڵانی 2016 و 2017 خه‌رجنه‌كراوه‌”، وتیشی:”تا ئێستا بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیاریكراو به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ر وانه‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌ كه‌ چه‌ندیان پێده‌درێت”. 

‌ 934 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:46:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved