»  کوردستان
سه‌ره‌تای ساڵی نوێ پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌شده‌كرێت
هه‌واڵ

تا ئێستا بڕه‌ پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار دابه‌شنه‌كراوه‌، كۆمسیۆنی كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رتای ساڵی نوێیوه‌.
عه‌بدولباست ده‌روێش، لێپرسراوای راگه‌یاندنی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سنودقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین داوا ئه‌كات ئه‌و پاره‌نه‌ له‌ رێگای چه‌كی بانكیه‌وه‌ دابه‌شبكرێت”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ رێگای ئه‌و چه‌كی بانكیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دابه‌شبكرێت ئه‌وه‌ بڕی 6 بۆ 7 هه‌زار له‌ پاره‌ی هه‌ر كارمه‌ندێك ده‌بڕدرێت”. 
به‌وته‌ی لێپرسراوای راگه‌یاندنی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئێمه‌ به‌ نوسراوی ره‌سمی كردوه‌ و داوامان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مان شێوه‌ی پاره‌كانی دیكه‌ دابه‌شبكرێت نه‌ك لێیان ببردرێت،  باسی له‌وه‌شكرد:”چه‌ند كارمه‌ندێكی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی بانكه‌كه‌ پاره‌كه‌ به‌سه‌ر كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌ دابه‌شبكه‌ن”، وتیشی:”له‌ ئێستادا نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ری ساڵ و حكومه‌ت (ته‌سفیه‌ی  حیساب) ده‌كات بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ”. 
عه‌بدولباست ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”پاره‌كه‌ هاتووه‌و هیچ گرفتێك نه‌ماوه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ راوه‌ستاوه‌”.
‌ 361 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:47:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved