نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كانی كه‌ركوك ده‌درێت
هه‌واڵ

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دانانی كورسیه‌كی كۆتا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاكه‌ییه‌كانی سنوری پارێزگای شاره‌كه‌. 
جه‌ماڵ شكور، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”كاكه‌ییه‌كان وه‌كو به‌شێكی گرنگی سنوری پارێزگای كه‌ركوك له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی كورسیه‌كییان بۆ دابیبنبكه‌ین له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌به‌ك و ئێزیدیه‌كان كه‌ له‌ سنوری پارێزگاكانی دیكه‌ بۆیان دانراوه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”ئه‌گه‌رچی ئێزیدی و شه‌به‌ك كوردن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌رچون و بونه‌ته‌ نوێنه‌ریان به‌داخه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ كوردو نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناكه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت كاكه‌ییه‌كان ئه‌وه‌ی هه‌وڵیبدرێت كه‌ ئه‌و كورسیه‌ كۆتایه‌ی بۆیان داده‌نرێت بۆ خزمه‌تكردن به‌ خۆیان بێت”. 
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، دانانی ئه‌و كورسیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ نابێت چونكه‌ ئه‌وان خۆیان كوردن ئه‌وان و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ قبوڵناكه‌ین كه‌ جیابكرێنه‌وه‌ له‌ كورد، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینیش بێت ئه‌وه‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ورد هه‌یه‌ و پێویستمان به‌ بۆچونی ته‌واوی خۆیان هه‌یه‌، كه‌ له‌ ئێستادا به‌شێكیان پێیان باشه‌ و به‌شێكشیان پێیان خراپه‌”. 
جه‌ماڵ شكور، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌وه‌ی ماوه‌ بۆچونی ئه‌وانه‌ كه‌ به‌ پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌ و له‌ نێو خۆیان به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌هه‌ماهه‌نگی پرۆژه‌كه‌ دابنێن و دواتریش بۆچونی مه‌كته‌بی سیاسی (ی ن ك) كه‌ بزانین ئه‌وان بۆچونه‌كانیان چۆنه‌ و به‌ راپۆرتێك بمان ده‌نێ‌ تابزانرێت چۆن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كاربكرێت”.
‌ 909 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:50:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved