»  کوردستان
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌سه‌ر سستیی جێبه‌جێكردنی 197پرۆژه‌ی كه‌ركوك دێته‌ وه‌ڵام
هه‌واڵ

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ڵێت ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ كه‌ركوك به‌چه‌ندین هۆكار كاری به‌ خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چن، گه‌یشتۆته‌ 197 پرۆژه‌”.
له‌ به‌یانامه‌كیدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (هه‌واڵ) كه‌وتووه‌، ئاشكریكردووه‌:”ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌ سستی كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت دروستكردنی دوو نه‌خۆشخانه‌ی 600 قه‌ره‌وێڵه‌یی هه‌یه‌ كه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیا نێوخۆیی و بیانییه‌كان به‌ بڕی (170) ملیۆن دۆلارو”، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو:”پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركوك،  گرنگترینیان پرۆژه‌ی ئاوی یه‌كگرتووی كه‌ركوكه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ (131) ملیار دینار، هه‌روه‌ها بڕی (140) ملیار دینار تێچووی توێژینه‌وه‌و دیزاین و جێبه‌جێكردن بۆ قۆناغی یه‌كه‌م له‌ وێستگه‌كانی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ تۆڕی باراناوو ئاوه‌ قورسه‌كان له‌گه‌ڵ وێستگه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك و كه‌ دراوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان”. 
هه‌روه‌ها رونیشكراوه‌ته‌وه‌:”سستی له‌ جێبه‌جێكردنی 71 پرۆژه‌ بینای خوێندنگه‌ هه‌یه‌، له‌نێویشیاندا رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی 86 پرۆژه‌ سفر له‌سه‌دابووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێشته‌جێبوون و بازرگانی و هۆتێل و مۆڵ و نه‌خۆشخانه‌و زانكۆی ئه‌هلی له‌خۆده‌گرێت”. 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌:”یه‌كێكی دیكه‌ تێچووی پرۆژه‌كانی كامێرای چاودێری و ئامێری دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی كه‌ركوك كه‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌ بڕی (15,860,000) ملیۆن دۆلار به‌ كۆمپانیایه‌كی بیانی داوه‌.
باس له‌وه‌شكراوه‌:” له‌نێو پرۆژه‌ خاوه‌كان پرۆژه‌ی دروستكردنی هه‌ردوو بینای وێستگه‌ی كاره‌باو دانانی وێستگه‌ی (33/11) kvκϖو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك به‌بڕی زیاتر له‌ (7) ملیار دینار و هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی نۆژه‌ونكردنه‌وه‌ی یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك و هه‌روه‌ها دروستكردنی یاریگایه‌ك كه‌ دوو هه‌زار بینه‌ر له‌خۆبگرێت”. 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:” فه‌رمانگه‌كانی aتایبه‌ت به‌ كاره‌كان هۆكاری سستی له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان بۆ نه‌بوونی پاره‌و نه‌بوونی توانا داراییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا جێبه‌جێكاره‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان به‌ شێوه‌ی ره‌زامه‌ندیانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و له‌گه‌ڵ كاره‌ سه‌ربازییه‌كان و چه‌ند هۆكارێكی تری ئیداری و هونه‌ری و یاسایی ده‌گه‌رێنێته‌وه‌”.
‌ 647 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:53:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved