نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پارتی و به‌در و قانون كار بۆ رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌كه‌ن
هه‌واڵ

بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاراستنی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان هه‌ر یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و  رێكخراوی به‌درو ده‌وڵه‌تی قانون كار بۆ ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی ستراتیژی درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی بۆ هه‌واڵ ئاشكرای كرد “ هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و  هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و نوری مالكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی قانون كار بۆ ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی ستراتیژی درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت “ رێكه‌وتننامه‌كه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاراستنی به‌رژوه‌ندی حیزبی هاوبه‌شی نێوانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هاوهه‌ڵوێستی له‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان و پشتگیریكردنی یه‌كترده‌بێت له‌ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كان له‌ په‌رله‌ماندا “، ئاشكرایشی كرد “ پارتی له‌رێگه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ ستراتیژیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی عێـراق پێگه‌ی خۆی به‌هێزبكاته‌وه‌ “.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی “ له‌ دوا سه‌ردانی بارزانیدا بۆ به‌غدا دانوساتانه‌كان قۆناغێكی باشیان بڕی و له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌ گشتییه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ هاوڕابوونه‌”.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ رایه‌ك هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و سێ حیزبه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كان و دژایه‌تی ناوخۆیی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌، له‌ بری رێكه‌وتنامه‌ ناوی بنێنن یاداشتی لێكتێگه‌یشتن.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا لایه‌نێكی سوننیش بهێننه‌ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌، چونكه‌ به‌درو ده‌وڵه‌تی قانون ده‌یانه‌وێت لایه‌نێكی سوننی نزیك له‌ئێران بێته‌ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه‌، هه‌رچی پارتیشه‌ پێیباشه‌ی به‌ره‌ی سوننی نزیك له‌ توركیا بێنه‌ ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه‌، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌وان كاریگه‌رییان له‌ ناوچه‌ سوننیه‌كان به‌هێزتره‌.
‌ 943 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:54:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved