نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌نجاڵی بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان دروستده‌كه‌ن - دانیشتوانی شاری نه‌وت به‌دوای نه‌وته‌وه‌ وێڵن
ئا/ هه‌واڵ


به‌هۆی جه‌نجاڵی زۆر له‌ وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان، به‌شێك له‌ هاوڵاتیان نیگه‌رانن له‌ شێوازی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كان و مامه‌ڵه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.
یه‌كێك له‌ خاوه‌ن وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ كه‌ركوك، تایبه‌ت به‌و پرسه‌ بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند: "به‌شێك له‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی ئه‌ركی پارستن و چاودێری وێستگه‌كان ئه‌كه‌ن به‌ ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵك ئه‌كه‌نه‌ ژووره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نۆره‌ بگرێت". 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌روو:"به‌شێك له‌ خاوه‌نی گۆرپه‌انه‌ تایبه‌ته‌كانی دابه‌شكردنی نه‌وت،  له‌مانگێك (4) ته‌نكه‌ر نه‌وتیان پێ ئه‌درێت، ئه‌وانیش به‌ گۆتره‌ (شه‌لع)  یان به‌گران ئه‌فرۆشین، به‌ (70) هه‌زار و پسوڵه‌ش وه‌رده‌گرن، یاخود یان به‌بێ پسوڵه‌ به‌ (150) هه‌زار ئه‌یفرۆشن، هه‌ربۆیه‌ هاوڵاتیان نه‌وتیان به‌ر ناكه‌وێ و هه‌ندێك جاریش پسوڵه‌كه‌یان ده‌سوتێ". 
خاوه‌نی ئه‌و وێستگه‌ی دابه‌شكردن نه‌وته‌، كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی  نه‌وت وه‌رده‌گرێت  هه‌ر تانكه‌رێك (36) هه‌زار لیتره‌ كه‌ ده‌كاته‌ (150) به‌رمیل، ئه‌گه‌ر به‌و نرخه‌ی كه‌ بۆ هه‌ر 100 لیترێك (20) هه‌زاره‌ و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیدات به‌ هاوڵاتیان ئه‌وه‌ خێره‌كه‌ی (3 بۆ 4) میلۆن دینار ده‌بێت، روونشیكرده‌وه‌:"به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یده‌ن به‌ (35) هه‌زار ، واتا (15) هه‌زار زیاده‌ وه‌رده‌گرن  له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ته‌نكه‌ر نه‌وت ئه‌گوازنه‌وه‌  بۆ خه‌ڵكی".
هاوكات راشیگه‌یاند:"پێدانی فۆرمی خۆراك له‌لایه‌ن بریكاره‌كانه‌وه‌  به‌به‌نزینخانه‌كان بۆ نموونه‌ هه‌ربه‌نزینخانه‌یه‌ك 6 بریكاری بدرێتێ‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌و جه‌نجاڵی و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ش له‌ وێستگه‌كان نامینێت". 
لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێستای شاره‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ بردنی نه‌وتی ماڵان.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تایبه‌ت به‌م راپۆرته‌ی (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:"هێزه‌كانی به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند ناوێكی جیاوازه‌وه‌ دێنه‌ وێستگه‌كان و  ته‌نكه‌ری خۆیانی لێپڕده‌كه‌ن  كه‌سیش نازانێت ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ بۆ كوێیه‌ و له‌ كوێش به‌تاڵ ده‌كرێن"، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:"كه‌سیش ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ ڕێگریی له‌و گرووپانه‌ بكات و نه‌هێڵیتئه‌و نه‌وته‌ ببه‌ن و كۆمپانیای به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانیش  ناوێرێت هیج قسه‌یه‌ك بكات". 
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ،  له‌ ئێستادا به‌هۆی ئه‌و بێسه‌ره‌و به‌رییه‌ی له‌ بازاری ڕه‌ش سه‌ریهه‌ڵداوه‌،  نه‌وت زیاتره‌ به‌به‌رارود به‌ وێستگه‌كانی نه‌وت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:"هاوڵاتیانیی شاره‌كه‌ نه‌وتیان ده‌ستی ناكه‌ویت كه‌چی  به‌قاچاخ زۆره‌و به‌ ئاسنی ده‌ستده‌كه‌وێت".
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"به‌وته‌ی خاوه‌نی گروپه‌انی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ رابردوو  چوار بۆ پێنج ته‌نكه‌ر نه‌وتیان بۆ ده‌هات به‌ڵام ئێٍستا یه‌ك ته‌نكه‌ریان بۆ دێت"، وتیشی:"به‌پێی به‌دواداچونه‌كان و زانیاریه‌كانمان خاوه‌نی گروپاننه‌كان رایده‌گه‌ینن ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌ڵیده‌گرن  هاوینان خه‌زنی ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌ به‌غداوه‌ ئه‌مرێك دێت ده‌لێت ئه‌وه‌نده‌ ملێۆن لیتره‌  بده‌ به‌ فڵان كه‌س ،  ئیتر ئه‌و نه‌وته‌ هه‌ڵگیراوه‌ نامێنێت بۆ وه‌رزی زستان كه‌ دابشبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیان". 
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكـ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شیگرت، وه‌زیرێك نیه‌ كه‌ رێگری بكات و به‌و كه‌سانه‌ بڵێت نابێت ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ مافی هاوڵاتیانه‌ بدرێت به‌ گرووپ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه‌، كه‌ رۆژانه‌ دێن و به‌ناوی جیاوازه‌وه‌ نه‌وت ده‌به‌ن، هاوكات ئاشكراشیكرد:"چه‌ندین كه‌س و گرووپ به‌ ناوی جۆراو جۆره‌وه‌ دێن و نه‌وت ئه‌به‌ن و كه‌سیش ناوێرێت رێگریان لێبكات". 
وتیشی:"نه‌بونی ئیداریه‌كی به‌هێزی شاره‌كه‌ رێگه‌خۆشكه‌ربوه‌  بۆ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و تا ئه‌و كارانه‌ بكه‌ن چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌له‌فی ئه‌منی به‌ده‌ستی ئیداری شاره‌كه‌ بێت ئه‌وه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكومه‌ت رێگری بكه‌ن له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌".




‌ 571 جار بینراوه‌
12/8/2018 11:44:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved