»  چز
چز.... سه‌گ و تاسه‌و مه‌نسولی كوردو په‌یامنێرو حه‌شد و گۆڕان


 

* له‌ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك دوو سه‌گی به‌ره‌ڵای تێدایه‌  ...نازانین ته‌ڵقیح كراون یان نا؟!

* زیاتر له‌ 10 ساڵه‌بێت  تاسه‌یه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر گوندی داره‌مانه‌ تائێستا  به‌ته‌واوی چاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌... ده‌بێت رێز له‌ كه‌له‌پور و شتی كۆن بگیرێت؟!

* ئه‌ڵێن به‌ڕێوبه‌رێكی كورد له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌نده‌ به‌ینی خۆشه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی حه‌شدا، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان لێ ده‌ترسن... خۆت بگونجێنه‌ !

* په‌یامنێره‌كه‌ی  (كوردستان 24) چووبۆ نزیك چه‌مه‌كه‌ی قلیاسان  ده‌یوت له‌سلێمانی  لافاو روویداوه‌ ... بیستومانه‌ چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ ده‌بێت به‌ڵام بێ ئاونابێت كاكی په‌یامنێر!

* له‌ سلێمان یه‌گ له‌ یاری دوو گۆڵی پۆلیس له‌ حه‌شدی شه‌عبی برده‌وه‌ ئه‌وانیش به‌هۆی به‌رزی رووحی وه‌رزشیه‌وه‌ بنكه‌ی پۆلیسی سلێمان به‌گ-یان داگیر كرد.

*سه‌رۆك لیستی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  رووی پارتی سپی كردو وتی خه‌تای خه‌ڵك بوو پارتی 45 كورسی هێنا یانی ته‌زویری نه‌كردوه‌  ئێستا لێت حاڵین جه‌ناب!

‌ 199 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:05:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved