»  وەرزش
بابه‌گوڕگوڕ خۆی بۆ خولی پله‌ دووی كوردستان ئاماده‌ ده‌كات
ئا/ هه‌واڵ

 

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی  كوردستان، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ ده‌ستی  به‌ ئاماده‌كاری كردووه‌.

نازم عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری و ئامانجیان له‌ خولی پله‌ دووی كوردستان بۆ ( هه‌واڵ ) وتی:” ئاماده‌كارییه‌كانمان ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌و له‌ ئێستادا بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان (15 ) یاریزانمان دیاری كردووه‌ به‌سه‌ر په‌رشتی هه‌ردوو راهێنه‌ر رێبین ڕه‌شید و كاروان نه‌جمه‌دین  كه‌ زیاتر یاریزانانی تیپه‌ میللیه‌كان و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی له‌ تیپی لاوانی یانه‌كه‌مان كه‌ پله‌ یه‌كه‌می یانه‌كانی كه‌ركوكیان به‌ده‌ستهێناوه‌ “.

سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”  قه‌یران و باری دارایی یانه‌كه‌ تا راده‌یه‌كی زۆر ئاماده‌كارییه‌كانمانی سنوردار كردووه‌”.

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا نازم عومه‌ر وتیشی” ئامانجمان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دانه‌به‌زینه‌و گه‌ر سه‌ركه‌وتین ئه‌وه‌ ركابه‌ری ده‌كه‌ین”.

‌ 188 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:15:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved