»  راپۆرت
كه‌ركوك هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان ته‌رخان نه‌كرددو !
ئا/ هه‌واڵ

به‌هۆی روداوی سروشتی و كت و پڕه‌وه‌ زۆر جار پردێك یان شه‌قامێك یاخود بینا و شوێنێكی گشتی تێكده‌چن و به‌هۆیه‌وه‌ هاتوچۆ و ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتی ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت بودجه‌ی له‌ ناكاو هه‌بێت و ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ و به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان كه‌ركوك به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ یانیش به‌غدا، یه‌كێك له‌و نمونانه‌ی له‌ رۆژانی رابردوو رویدا روخانی پردی رێگه‌ی به‌غدا بوو له‌ نێوان كه‌ركوك و خورماتوو به‌هۆی لافاوی بارانه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك خۆی ماوه‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرسه‌كه‌ به‌ نوسراو به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا و تا ئێستاش روون نییه‌ پارێزگای كه‌ركوك ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ یان سه‌ڵاحه‌دین.

لیژنه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پرسه‌كه‌ بۆ ئیداره‌ی پارێزگا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

جه‌مال مه‌ولود ئه‌ندامی لیژنه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) وتی: “ئه‌نجومه‌ن هیچ بودجه‌ و پاره‌یه‌كی بۆ نه‌هاتوه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ئێستادا له‌ده‌ستی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوكه‌”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ی پارێزگای كه‌ركوك رونیشیكرده‌وه‌: “نمونه‌ی له‌و جۆره‌ی روخانی پرده‌كه‌ی نێوان رێگه‌ی كه‌ركوك به‌غدا له‌ سنوری نێوان كه‌ركوك خورماتوو پێویستی به‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كاری له‌ ناكاوه‌ و بێگومان ئه‌و جۆره‌ بودجه‌یه‌ك له‌ پارێزگا هه‌یه‌ و ده‌بێت بۆ هه‌ر روداوێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ر به‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌ پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پرۆژه‌ له‌ ناكاوانه‌ چاك بكرێنه‌وه‌ و دروست بكرێن”.

هه‌روه‌ها وتیشی: “هه‌ر جۆرێك له‌و روداوه‌ له‌ ناكاوانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چ فه‌رمانگه‌ به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كه‌وه‌ هه‌بێت ده‌بێت ئه‌وانیش له‌ بودجه‌ جیا و كه‌ره‌سته‌ ئاماداكراوه‌كانی خۆیان فریای بكه‌ون و بۆ نمونه‌ شه‌قامێك تێكده‌چێ و په‌یوه‌ندی به‌ هاتوچۆ و ژیانی رۆژانه‌وه‌یه‌ ئه‌وا ده‌بێت به‌ شێوه‌ی كت و پڕ و بودجه‌ بۆ روداوی له‌ ناكاو چاك بكرێته‌وه‌”.

به‌رێوبه‌رایه‌تی رێگاوبان و پرده‌كانی كه‌ركوك ده‌ڵێن روداوی له‌وجۆره‌ی روخانی پردی نێوان كه‌ركوك – خورماتوو چاك كردنه‌وه‌ی كاری ئه‌وانه‌ به‌ڵام ئێستا به‌هۆی كۆتایی ساڵه‌وه‌ و كه‌می بودجه‌وه‌ پاره‌ی ته‌رخانكراو نییه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ پرۆژانه‌.

ئه‌تێلا سه‌باح له‌ راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانی كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) رونیكرده‌وه‌: “له‌ ئێستا بودجه‌یه‌ك یان بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ روداوی له‌و جۆره‌ به‌رده‌ست نییه‌ و به‌هۆی نه‌مانی بودجه‌ و كێشه‌ی بودجه‌وه‌ به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی جۆری له‌و روداوه‌ نوسراومان بۆ ده‌سته‌ی پرد و رێگاوبان و وه‌زاره‌ت به‌رز كردوه‌ته‌وه‌ تا بتوانن به‌ زووترین كات بڕیار له‌سه‌ر چاكردنه‌وه‌ی پرده‌كان بده‌ن و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌ن”.

هه‌روه‌ها وتی: “ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان كه‌ركوك – خورماتوو تا ئێستا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ چاكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌ركوك یان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چونكه‌ خورماتوو له‌روی ئیداره‌ دانه‌وه‌ سه‌ر به‌و پارێزگایه‌یه‌ و له‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ به‌غدا و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین”.

ئه‌تێلا وتیشی: “له‌ ئێستادا بۆ زۆربه‌ی كاره‌كانی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پارێزگار و ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌  ئیداره‌ی ناوخۆیی بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن”.

ده‌رباره‌ی روداوی له‌و جۆره‌ی پردی خورماتوو به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شه‌قامه‌كانی كه‌ركوك و رێگاوبان روبدات شاره‌وانی كه‌ركوك ده‌ڵێن توانا و ئالیاتیان هه‌یه‌ بۆ كاری كتوپڕ.

سه‌ردار عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) وتی: “پرد په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانگه‌ی رێگاوبان و پرده‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام شه‌قامێك و شوێنێك په‌یوه‌ندی به‌ شاره‌وانی كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ین و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌ی له‌ ناكاومان هه‌یه‌”.

به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی وتیشی: “جگه‌ له‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراو توانا و ئالیاتی پێویستیشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كارانه‌ی دێنه‌ پێش و له‌م بارانانه‌ی دوایشدا هه‌وڵی خۆمانداوه‌ و كۆمه‌ڵێك كارمان ئه‌نجامداوه‌ و پرۆژه‌مان چاك كردوه‌ته‌وه‌”. 

‌ 323 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:26:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved