نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
وته‌بێژی سێبه‌ر
بورهان حاجی سلێمان

 

له‌ سیاسه‌تدا نه‌ دۆستی هه‌میشه‌یی و نه‌ دوژمنی هه‌میشه‌یی بوونی نییه‌، هه‌ر حیزبێك ده‌توانێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و جێبه‌جێكردنی دیدو ئه‌جێنداكانی، گۆڕانكاری له‌گوتارو هه‌ڵوێسته‌كانیدا بكات، به‌ڵام كاتێك ئه‌و گۆڕانكارییه‌ پره‌نسیپ و ئاكارو هێڵه‌ گشتییه‌كانی خۆی پێ ببه‌زێنێت، ئه‌وه‌ پێی ناوترێت سیاسه‌تكردن ئه‌وه‌نده‌ی شكستی سیاسی و دۆڕانی فیكری و هه‌ڵپه‌ی پۆست و پله‌و پایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی كارا شوێنی خۆی له‌نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌، دۆخی ناڕازی خه‌ڵك و گرتنه‌به‌ری گوتاری ره‌خنه‌ئامێزو ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك و بوونی كارێزمایه‌كی وه‌كو ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌رووی هه‌ره‌می بزووتنه‌وه‌كه‌، ئه‌و فاكته‌ره‌ گرنگانه‌ بوون كه‌ بوونه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی گۆڕان له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردندا.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ دیمه‌نی سیاسی هه‌رێمدا به‌حوكمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و زۆر شتی تریش ناتوانرێت پارتی په‌راوێزبخرێت ته‌نانه‌ت هه‌موو رێگاكانی دانوستان ده‌چنه‌وه‌ سه‌ری ره‌ش، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی (9)یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، گۆڕان له‌غیابی كاك نه‌وشیروان به‌میتۆدێكی ته‌واو دژبه‌ری ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ری دروستبووه‌، چۆته‌ گه‌مه‌ی دانوستان و سه‌وداكانی پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و بزووتنه‌ ئه‌نتی پارتییه‌ له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا راگه‌یاندنه‌كانی به‌ زه‌قی پیاهه‌ڵدانی ئه‌و حیزبه‌ی پێوه‌دیاره‌و زۆرجار راپۆرته‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی پارتیدا ئه‌وه‌نده‌ لێكچووده‌بن كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌ نه‌كه‌ی نازانیت له‌ چ كه‌ناڵێكه‌وه‌ په‌خشده‌كرێت، لێدوانی هه‌ندێك له‌ لێپرسراوانیشی بوونه‌ته‌ وته‌بێژی سێبه‌ری پارتی، یه‌كێك مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌دات و ئه‌وی تر په‌رێزی پارتی له‌ تۆمه‌تی ته‌زویركردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌و ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵك كه‌ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، بۆیه‌ پارتی بووه‌ یه‌كه‌می بێ غه‌ل و غه‌شی پرۆسه‌كه‌!

گۆڕان ئێستا ته‌نها ركابه‌ری یه‌كێتیه‌و هیچی تر، نه‌یتوانی سنوری سلێمانی ببڕێت و كۆده‌كانی هه‌ولێرو بادینان بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌لای بزووتنه‌وه‌یه‌وه‌ گرنكه‌ یه‌كێتی رۆڵی گه‌وره‌ی له‌حكومه‌تی داهاتوودا نه‌بێت، چش.. با پارتی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات قۆرخبكات، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێ هاوهه‌ڵوێستیشی له‌ نیوه‌ی رێگه‌ به‌ته‌نیا جێهێشتووه‌.

ئه‌وه‌ی ئێستا گۆڕان ده‌یكات هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی یه‌كێتییه‌، پێشتر یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی له‌پارتی دروستبوو، ئه‌وه‌ش فاكته‌ری به‌هێزی بوو كه‌ دوای شكستی 1975 خه‌ڵك ده‌یویست حیزب و سه‌ركرده‌و رێبازێكی دیكه‌ له‌شۆڕشدا تاقی بكاته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك زیاد له‌پێویست نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌پارتی، گۆڕان له‌هه‌ناویه‌وه‌ له‌دایكده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هه‌ناوی گۆڕان ئه‌و ژینگه‌ گونجاوه‌ نییه‌ بۆ له‌دایكبوونی حیزبی نوێ، بۆیه‌ وه‌كو ئێستا پۆل پۆل به‌رپرسانی ده‌چنه‌ ناو حیزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه‌ به‌تایبه‌تی پارتی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی سیاسه‌تێكی ته‌ندروست په‌یڕه‌وبكات، ئه‌وه‌ ده‌توانێت جارێكی دیكه‌ ببێته‌وه‌ خاوه‌نی قاعیده‌ زیندووه‌كه‌ی گۆڕان، بزووتنه‌وه‌كه‌ش هاوشێوه‌ی حیزبێكی بچوك له‌ په‌راوێزی گۆڕه‌پانی سیاسیدا چاوه‌ڕێی به‌خششی گه‌وره‌كان بێت.

‌ 911 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:31:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved