»  عێراق
یونیسێف: سه‌دان هه‌زار مناڵی نازحی عێراق ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌
هه‌واڵ

دووشه‌ممه‌ی رابردوو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆشنایی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئاوڕێكی جدی له‌ منداڵه‌ نازحه‌كانی عێراق بدرێته‌وه‌ چونكه‌ به‌ هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و باران و لافاوه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی گرتۆته‌وه‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژییانیان هه‌یه‌.

پیته‌ر هۆكێنز، نوێنه‌ری رێكخراوی یونسیف (UNICEF)  له‌ عێراق ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا نادیه‌ مورادی چالاكوان و قوربانی ده‌ستدرێژیه‌ سێكسییه‌كانی ده‌ستی داعش خه‌ڵاتی نۆبڵی پێده‌به‌خشرێت، ده‌بێت بیرمان نه‌چێت كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار مناڵی عێراقی هه‌ن به‌هۆی ئاواره‌ بوونه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانی و هێشتا پێویستی زۆریان به‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانه‌.

ناوبراو له‌ په‌یامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه‌:" به‌فرو بارانی زۆرو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ زۆربه‌ی نازحه‌كانی له‌خۆگرتووه‌و زۆربه‌ی خێزانه‌كان ناتوانن سووته‌مه‌نی و جلوبه‌رگی گه‌رمی زستانه‌ بۆ خۆیان منداڵه‌كانیان دابینبكه‌ن، یه‌كێكی تره‌ له‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه‌".     

‌ 441 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:33:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved