»  عێراق
(90 %)ـی فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پله‌ باڵاكان
هه‌واڵ

 

سه‌باح عگێلی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ (90%)ـی فایلی گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پله‌باڵاكان له‌ جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ده‌بێت هه‌موو فایله‌كان ئاشكرا بكرێن جا حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی رازیبێت یان رازی نه‌بێت.

عگێلی له‌ لێدوانێكدا بۆ (المسله‌) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه‌ هه‌تا ئێستا یه‌ك فایلی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ت به‌ سه‌ركرده‌كان و پله‌باڵاكانی ده‌وڵه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌و له‌ لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ په‌رده‌پۆشكراون، ناوبراو وتیشی:” ئه‌گه‌ر به‌پێی پێداگریه‌كانی عه‌بدولمه‌هدی بێت كه‌ كه‌سێتیه‌كی به‌هێزه‌و كار بۆ چاكسازی و پاكسازی له‌ دامه‌زراوه‌كاندا ده‌كات، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌موو فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبداته‌وه‌”.

عگێلی په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی سائرون ده‌ڵێت:” ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ئاستی داواكاریه‌كان نه‌بێت سائروون خۆی یه‌كلایه‌نه‌ فایله‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كات”.

ناوبراو ئاشكراشیكرد: (90%)ـی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ له‌ده‌ستی پله‌باڵاكانه‌و (10 %)ـی دیكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌سانی پله‌نزمتر و ئێستا سائروون سووره‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فایلی گه‌نده‌ڵیه‌كان و ئه‌نجامده‌رانیش ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن.

‌ 204 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:34:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved