»  عێراق
به‌ڕێژه‌ی (66%)ـی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه‌
هه‌واڵ

 

له‌ هه‌شت مانگی رابردووی ئه‌مساڵ (2018) بڕی هه‌نارده‌كردنی كاڵاو خوارده‌مه‌نی له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق گه‌یشتۆته‌ (6,757) ملیار دۆلارو واتا به‌ به‌راورد به‌ پارساڵ به‌رێژه‌ی (66,59) له‌ نرخ و (66,14) له‌ بارستایی زیادیكردووه‌.

به‌پێی (ئیرنا)ـی ئاژانسی ره‌سمی ئێران له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا هه‌ناردكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئێران جگه‌ له‌ نه‌وت گه‌یشتۆته‌ (75,270) ملیۆن تۆن كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌كاته‌ نزیكه‌ی (31,5) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كه‌ داهاته‌كه‌ی مانگانه‌ ده‌كاته‌ (436) ملیۆن دۆلار.

هه‌رچه‌نده‌ عێراق له‌دوای ساڵی 1991ـه‌وه‌ دووه‌م بازاڕی هه‌نارده‌كردنی به‌رووبوومی ئێران بووه‌ به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ بۆته‌ یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌.

له‌ تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ عێراق به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ چینی میللی به‌ رێژه‌ی (3,745) هه‌زار تۆن زیادیكردووه‌، به‌مه‌ش عێراق ده‌بێته‌ یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ كاڵا هاورده‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی خشته‌ی روماڵكردنی گومركی ئێرانی عێراق له‌ماوه‌ هه‌شت مانگدا (14،215) ملیۆن تۆن كاڵای به‌ره‌و بازاڕه‌كانی عێراق ناردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی (19%)ـی هه‌موو هه‌نارده‌كراوه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران.

ئه‌و كاڵایانه‌ی كه‌ هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێن بریتین به‌شه‌ یه‌ده‌كی تۆڕبینه‌ هه‌ڵمیه‌كانی كاره‌با، تابلۆی كانزایی و پلاستیك و دار به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، به‌روبوومی شیره‌مه‌نی، كاشی و كه‌ره‌سته‌ی ناوماڵه‌و میوه‌جات و سه‌وزه‌وات. 

‌ 440 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:35:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved