نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی:عێراقیه‌كان له‌به‌ر چوار هۆكار سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌تی نوێ ره‌شبینن
هه‌واڵ

 

رۆژنامه‌ی"ووڵ ستریت جۆڕنالی ئه‌مریكی"روونیكرده‌وه‌: حاڵه‌تی ده‌روونی عێراقیه‌كان به‌ هاتنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی زۆر نیگه‌رانن و به‌ڵگه‌ش دووباره‌ هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌ راپرسییه‌كی (په‌یمانگه‌ی دیموكراسی نیشتمانی) وه‌ریگرتووه‌، ده‌ڵێت: "عێراقیه‌كان هێشتا نیگه‌رانن له‌ "به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دامه‌زراندن و بێكاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری"، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌منی به‌ره‌وباشتر هه‌نگاوی ناوه‌و ماوه‌ی ساڵێكه‌ داعش رووی له‌ داڕووخان كردووه‌".

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشیكرد:" عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووشه‌ممه‌ی رابردوو 

فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی ده‌ركرد كه‌ ده‌بێت به‌ دوو هه‌فته‌ دوای ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ 10/12/2018 به‌سه‌ر داعش جێبه‌جێ بكرێت.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ستكردنی عێراقیه‌كان به‌ ئاسووده‌یی هه‌ر ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ناچاركرد دیواره‌ ده‌سكرده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌ لابده‌ن، وێڕای چاكبوونی باری ئه‌منی هێشتا عێراقیه‌كان پێویستی زۆریان به‌هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌بێت تا متمانه‌یان به‌ حكومه‌ت هه‌بێت.

راپۆرته‌كه‌ روونییشیكرده‌وه‌ نیشانه‌كانی باشتربوونی دۆخه‌كه‌ له‌ عێراق بوونی (52) كۆمپانیای ئه‌مریكیه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كار بۆ كۆنگره‌ی كۆمپانیاكان و بزنسمانه‌كان ده‌كات.  

رۆژنامه‌كه‌ وتیشی: به‌پرسانی عێراق هه‌وڵده‌دن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی خاكی عێراق به‌كاربێنن كه‌ به‌ هۆی جیاوازییه‌كانه‌وه‌ پارچه‌پارچه‌كرابوون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت گه‌شبین بن به‌ دوارۆژی باشتر، چونكه‌ وێرای سه‌ركه‌وتنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌سه‌ر داعشدا به‌ڵام به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ مانگرتن له‌ چه‌ندین شاری عێراقی به‌پاكراو رووداوی نه‌خوازراوی لێكه‌وته‌وه‌و به‌وه‌ش له‌ جه‌ماوه‌رێتی عه‌بادی كه‌مكرده‌وه‌و دووباره‌ هه‌ڵنه‌بژێردرایه‌وه‌.

‌ 528 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:36:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved