»  کوردستان
تیمێكی فڕۆكه‌وانی له‌ گه‌رمیان جێگیر ده‌كرێت
هه‌واڵ

 

له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایكردووه‌ تیمێكی فڕۆكه‌وانی له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان جێگیربكرێت تاوه‌كو مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.

عه‌مید محسن مه‌نێور به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند:به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ڕۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تیمێكی فڕۆكه‌وانی دێته‌ گه‌رمیان و له‌نێو گۆڕه‌پانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا جێگیرده‌كرێن.

وتیشی: پێكهێنانی ئه‌و تێمه‌  بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان و به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیانه‌ له‌كاتی باران و لافاودا له‌سنوره‌كه‌.

‌ 191 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:38:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved