نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
فێڵ له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كرێت
هه‌واڵ

 

كه‌سانێك خۆیان وه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌ناسێنن و له‌ رێی مۆبایله‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه‌ ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێن (ئه‌رزه‌یان پێ ده‌درێت) و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ داوای كارتی مۆبایل ده‌كه‌ن، ده‌زگای شه‌هیدانی كه‌ركوكیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاگادارینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات و ده‌ڵێت:” بڕوا به‌و كه‌سانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ به‌ناوی ئێمه‌وه‌ ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاگاداری كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌سێكی نه‌فس نزم خۆی وه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌ناسێنێ و له‌ رێی مۆبایله‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه‌ ده‌كات گوایه‌ (ئه‌رزه‌یان پێ ده‌دات)”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوك راشیگه‌یاندووه‌:”  لێره‌وه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان/كه‌ركوك ئاگاداری سه‌رجه‌م وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سه‌ر به‌ سنوره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ر ئیمتیازێك یاخود هه‌رشتێكی دیكه‌ گه‌ر بڕیار بێ بدرێ به‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ئه‌وا له‌ رێی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیییه‌كه‌مانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سۆشیال میدیاوه‌ ئاكادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

‌ 589 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:56:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved