»  کوردستان
كورد و توركمان په‌نا بۆ مادده‌ی 140 ده‌به‌ن
داستان كاكۆ

 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ كه‌ركوك، رایده‌گه‌یه‌نێت جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌ ده‌ستووریه‌ بۆته‌ داواكاری پێكهاته‌ی كورد و توركمان و به‌شێك له‌ عه‌ربه‌كانیش، چونكه‌ ئێستا هه‌مووان ده‌زانن چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌ ده‌ستورییه‌یه‌.

كاكه‌ڕه‌ش سدیق، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه‌ تا له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت و لیژنه‌كان و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنیی مادده‌كه‌ش چالاك بكرێنه‌وه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”له‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر  عه‌بادیدا جێبه‌جێكردنی ماه‌ده‌كه‌یان راگرت، به‌ڵام ئێستاش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بۆته‌ داواكاری پێكهاته‌ی كورد و توركمان و به‌شێك له‌ عه‌ره‌به‌كانیش، چونكه‌ ئێستا هه‌مووان ئه‌زانن چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به‌جێبه‌جێكردنی به‌مادده‌ی 140 ده‌بێت “.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌كه‌ركوك، له‌هه‌موو دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت كورد داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ی كردووه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ئێمه‌ داوای چالاكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 مان كردوه‌ چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ كه‌ركوكیه‌كان سوود مه‌ند ده‌بن له‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌”.

هاوكات سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كاكه‌ِره‌ش سدیق سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ كه‌ركوك  و محه‌مه‌د موسه‌وی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی له‌یلان و تۆرهان موفتی نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌میر كینانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار و راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گرێبه‌ستی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان و چالاكردنه‌وه‌ی بریاره‌كانی مادده‌ی 140، كاكه‌ِره‌ش سدیق، رایگه‌یاند:”دروستكردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ و  ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ له‌ به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیه‌ و من ئاگاداری نیم”.

‌ 239 جار بینراوه‌
12/15/2018 12:58:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved