»  کوردستان
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاگاداری دامه‌زارندنه‌كان نییه‌
هه‌واڵ

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاگاداری چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی میلاكه‌ به‌تاڵه‌كانی نێو فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی پارێزگاكه‌ نییه‌، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:"به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له‌رێگای وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه‌ پۆسته‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه‌".

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:"له‌ ئێستادا ئه‌و میلاكه‌ به‌تاڵانه‌ی كه‌ به‌هۆی خانه‌نشین بون یان كۆچكردن و فه‌سڵكردنی فه‌رمانه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كه‌ركوك هه‌یه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن داده‌مه‌زرێن"، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:"به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ئێمه‌ نازانین ئه‌و دامه‌زراندنه‌ به‌ چ میكانزمێكه‌و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌و به‌ ئاره‌زووی خۆی له‌ رێگای وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ دامه‌زراندن ده‌كات".

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 2700 پۆسته‌ له‌  سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كه‌ركوك راسته‌وخۆ له‌ رێگای وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌كرێن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:"ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن كارابوایه‌ ده‌مانتوانی بانگهێشتی به‌رێوه‌به‌ره‌كان بكه‌ین و له‌ چۆنیه‌تی میكانیزیم و دابه‌شكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌پێی لێهاتویی ئاگاداربین".

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"ئه‌گه‌ر نوسراو له‌ به‌غداوه‌ بێته‌ ئه‌نجومه‌نیش ئه‌وه‌ ئێمه‌ نایبینن و راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ هه‌ولێر بۆ لای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و دامه‌زراردنانه‌بن".

‌ 239 جار بینراوه‌
12/15/2018 1:00:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved