»  کوردستان
هۆشداری جوڵاندنی شه‌قامی كه‌ركوكی ده‌درێت
هه‌واڵ

 دوای شكستی هه‌موو رێگه‌چاره‌كانی دیكه‌، دواجار یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك هۆشداری له‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌ شاره‌كه‌ ده‌كات و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكیش، رایده‌گه‌یه‌نێت:"له‌ كاتی رژانه‌ سه‌رشه‌قام و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌ممان كراوه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنیانی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان".

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:"له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رانبه‌ر كورد له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت، هه‌موو رێكارو فشارێك ده‌گرینه‌به‌ر"، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی ئێٍستا بڕوات ئه‌وه‌ خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجامده‌دین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر غه‌در له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌كرێت".

به‌وته‌ی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، تا ئێستا له‌رێگای یاسایی و ده‌ستوریه‌وه‌ فشارمان كردوه‌و سكاڵامان تۆماركردوه‌و به‌شێك له‌ سكاڵاكانیشتمان ئه‌نجامی هه‌بوه‌، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێكردنه‌كان له‌ ئاستی داوكاریه‌كانمان نه‌بووه‌، بۆیه‌ فشاری گه‌وره‌و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پارێزگاره‌ی ئێستا دروسته‌كه‌ین، كه‌ زۆر پێشێلی مافه‌كانی كوردو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:"ئێمه‌ له‌ كاتی رژانه‌ سه‌رشه‌قام و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان و له‌به‌رده‌ممان كراوه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنیانی  مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ ئاسانی واز له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی میللته‌كه‌مان ناهێنین كه‌ سه‌دان شه‌هیدمان بۆ داوه‌".

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"ئێمه‌ ئۆپزسیۆن نین و به‌ڵكو ئێمه‌ خاوه‌نی شاره‌كه‌ین و له‌ ده‌سه‌ڵاتیشداین به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك به‌هۆی مه‌وقعی شوێنه‌كه‌یان بونه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی غه‌در له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن"، روونشیكرده‌وه‌:"كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و دانانی پارێزگار یه‌كێكه‌ له‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ دۆخه‌كه‌ی پێ ئاسایی بێته‌وه‌".

جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، راشیگه‌یاند:"یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی پارتی ناكات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و دانانی پارێزگار، چونكه‌ پارتی بینیمان هه‌موو مساوه‌مه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پۆستێكشمان له‌ حكومه‌ت به‌رنه‌كه‌وێت بۆیه‌ ئێمه‌ پشتئه‌ستورین به‌  خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك باش بكه‌ین".

‌ 539 جار بینراوه‌
12/15/2018 1:05:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved