»  عێراق
(90%)ـی پله‌ وه‌زیفه‌كانی ئه‌نبار به‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ناكه‌وێت
هه‌واڵ

هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند:” عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی زیاتر له‌ (4800) سه‌ربازی له‌ ریزه‌كانی سوپا دامه‌زراندووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ قاڵبی ده‌رچوون له‌ یاسای گشتی”، ناوبراو وتیشی:” نه‌وه‌د له‌ سه‌دی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی ده‌بوو بدرێن به‌ خه‌ڵكی ئه‌نبار به‌ مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی تر، له‌كاتێكدا ئه‌م شاره‌ تازه‌ ئازادكراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان كوژاوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌ش تووشی نائومێده‌ هاتوون”. 
حه‌لبووسی وتیشی:” لیژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مانی بڕیاریداوه‌ هه‌موو دامه‌زراندنه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری رابگرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات و له‌ رێگه‌ی دامه‌زراندنی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كانه‌وه‌ دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ربكرێت، هاوكات ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ تێوه‌گلاوان به‌ یاریكردن به‌ فایله‌كانی دامه‌زراندنه‌كان بكه‌نه‌وه‌”. 

‌ 619 جار بینراوه‌
12/22/2018 3:36:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved